English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تا ئێستا لایه‌نه‌كان سوورن له‌سه‌ر ده‌نگ نه‌دان به‌حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌للاوی
2020-03-01 [06:34 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


تا ئێستا زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان سوورن له‌سه‌ر ده‌نگ نه‌دان به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د عه‌للاوی، هه‌روه‌ها نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ هیچ رێككه‌وتنێك و گفتوگۆكانیش به‌رده‌وامن.

فارس عیسا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا به ‌ K24رایگه‌یاند: "تائێستا زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان سوورن له‌سه‌ر ده‌نگ نه‌دان به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د عه‌للاوی"، هه‌روه‌ها گفتوگۆكانیش له‌باره‌ی كابینه‌كه‌ به‌رده‌وامن، به‌ڵام تائێستا نه‌گه‌یتشوونه‌ته‌ هیچ رێككه‌وتنێك".

نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا ئاماژەی جه‌ختیشی كرده‌وه‌: "خوازیارین عه‌للاوی ئه‌وه‌ بزانێت كه‌ عێراق پێویستی به‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه‌ و پێویسته‌ حكومه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ پێكبهێندرێت".

ئه‌و  ده‌شڵێت: "ده‌بێت كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌للاوی، كه‌ حكومه‌تێكی راگوزەر ده‌بێت، كارنامه‌یه‌كی دیار بێت، كه‌ تا ئێستا ئه‌مه‌ نه‌كراوه"‌.

 هاوكات نوێنه‌رانی كورد له‌ به‌غدا  دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌شداریكردنیان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئەمرۆی په‌رله‌مان به‌نده‌ به‌‌ ئه‌نجامی گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو.

 





ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad