English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌زاران كۆچبه‌ر له‌سنووری نێوان توركیا و یۆنان چاوه‌ڕوانی په‌ڕینه‌وه‌ن
2020-03-01 [06:52 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


نزیکەی 13 هەزار کۆچبەر لە سنوورەکانی نێوان تورکیا و یۆنان، کۆبوونەتەوە و دەیانەوێت بگەن بە وڵاتانی ئەوروپا، یۆنانیش ڕێگری ده‌كات له‌په‌ڕینه‌وه‌ی كۆچبه‌راندا.

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، نزیکەی 13 هەزار کۆچبەر لە سنوورەکانی نێوان تورکیا و یۆنان دا کۆبوونەتەوە و چاوەڕێی دەرفەتێک بۆ پەڕینەوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا دەکەن.

بەگوێرەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکە، لەنێو کۆچبەراندا ژن و منداڵ هەن و لە کەشێکی ساردا لەسەر سنووری نێوان ئەو دوو وڵاتە، بەبێ بوونی پێخەفی پێویست، رۆژ  دەکەنەوە.

شەپۆلی کۆچبەران بەرەو یۆنان و بولگاریا، دوای بڕیارەکەی تورکیا دێت، بۆ کردنەوەی رێڕەوی ئەوروپا بە رووی پەنابەران، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا یۆنان و بوڵگاریا سنووره‌كانیان به‌هێزی ئه‌منی توند كردووه‌ و ناهێڵن كه‌س بچێته‌ خاكه‌كه‌یانه‌وه.‌

 





ئەم هەواڵە 2815جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad