English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبەر ئەم چوار هۆکارەیە نابێت بە برسێتی بخەویت
2020-03-01 [10:11 AM]

ZNA ــ هەولێر


برسێتی کاریگەری نەرێنی لەسەر کارکردن و چالاکیەکانی رۆژانە هەیە، بەپێی توێژینەوەیەک دەبێتە هۆی توشون بە خەمۆکی، رەنگە وابیربکەیتەوە نوستن بە برسێتی دەبێتە هۆی دابەزینی کێشی جەستە، بەلام لە راستیدا بەپێچەوانەیە، ئەم کاریگەریانە لەسەر جەستە جێدەهێڵێت.

یەکەم: دەبێتە هۆی لەناوبردنی ماسولکەکانی جەستە
ئەو کەسانەی ئارەزوی ئەوە دەکەن ماسولکەی جەستە دروست بکەن، پێویستە بەبرسێتی نەخەون، نانی ئێوارە لەبیرنەکەن، بەڵام ئاساییە ژەمی شەوان نەخۆیت.

دوەم: دەبێتە هۆی قەڵەوی
لەشەواندا مێتابۆلیزم جەستە هێواشتر کاردەکات و دەبێتە هۆی قەڵەوی، بەڵام بەو واتایە نایەت ژەمێکی گەورە بخۆیت پێش نوستن، تەنیا چەند کاتژمێرێک پێش نوستن دەتوانیت ژەمێک بخۆیت.

سێیەم: خەوێکی خراپت دەبێت
نوستن بەبرسێتی دەبێتە هۆی ئەوەی نەتوانیت بە باشی بخەویت، کاتێکی زۆرترت دەوێت بۆ ئەوەی خەوت لێبکەوێت، ئەگەر هەستت بە برسێتی کرد لانی کەم خەیارێک یان هەندێک ئاو بخۆرەوە و بە گەدەی بەتاڵ مەخەوە.

چوارەم: وزەت لەدەست دەدەیت
ئەگەر شەوان بە گەدەی بەتاڵ بخەویت بە درێژایی رۆژ هیچ چالاکیەکت نابێت و هەست بە ماندوبون دەکەیت، وزەی پێویستت نابێت.





ئەم هەواڵە 1807جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad