English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ ماوه‌یه‌ی دووگیانیدا له‌سه‌ر پشت مه‌خه‌وه‌
2020-03-01 [01:38 AM]

ZNA ــ هەولێر


ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه‌ له‌ زانكۆی ئۆكلاند ئه‌نجامدراوه‌ تیایدا هاتووه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ له‌ سێ یه‌كی كۆتای ماوه‌ی‌ دووگیانیه‌كه‌یان له‌سه‌ر پشت ده‌خه‌ون ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌ منداڵه‌كه‌یان كێشی كه‌م ده‌ربچێت.

 

بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ 1700 ئافره‌ت به‌ژداریان كرد كه‌ له‌ هه‌فته‌ی‌ 28 ی دووگیانیه‌كه‌یان بوون له‌سه‌ر پشت نوستوون له‌ سێ یه‌كی كۆتای ماوه‌ی‌ دووگیانیه‌كه‌یان ناوه‌ندی كێشی منداڵه‌كه‌یان 3.41كیلۆ گرام بووه‌ و ئه‌مه‌ش 144 گرامی له‌ كێشی ئه‌و منداڵانه‌ كه‌متر بووه‌ كه‌ دایكیان له‌ كۆتای ماوه‌ی‌ دووگیانیه‌كه‌یان له‌سه‌ر پشت نه‌خه‌وتوون.

 

توێژه‌ره‌وه‌كان گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ی‌ له‌سه‌ر پشت ده‌خه‌وێت له‌ سێ یه‌كی كۆتای دووگیانیه‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌ بڕێكی كه‌م له‌ خوێن ده‌چێت بۆ منداڵدانی و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌شه‌ی‌ منداڵ و په‌ستان ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شاخوێن هێنه‌ر و خوێن به‌ره‌كانی جه‌سته‌ی‌ دایك و به‌مه‌ش خوێن وه‌ك پێویست بۆ ته‌واوی له‌ش ناگوێزرێته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 6514جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad