English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە کلاسیکۆ سیتین بە چەکە نھێنیەکە یاری دەکات 
2020-03-01 [01:04 AM]

ZNA- ھەولێر



راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەمشەو کیکی سیتین راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە گۆڕانکاری لە پلانەکانی دەکات و یاری بەھێرشبەرە نوێیەکە دەکات . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، ئەمشەو سیتین یاری بە مارتن برایتوایت ھێرشبەری نوێی یانەکەی دەکات لە پاڵ میسی و ئەنتوان گریزمان . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، سیتین ستراتیژیەتی یاری کردنی خۆی دەگۆڕیت و لەسەرەتا یاری بە برایتوایت دەکات بۆ ئەوەی زۆرترین پاڵەپەستۆ بخاتە سەر یانەی ریال مەدرید . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، برایتوایت کەسایەتیەکی بەھێزی ھەیە و توانای ھەیە لەبەرامبەر یانەی ریال مەدرید یاری بکات و لەیارییەکانی رابردووی لەگەڵ یانەی لیگانیس گۆڵێکی لە یانەی ریال مەدرید تۆمارکردووە . 


یاسین ئەحمەد 





ئەم هەواڵە 2038جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad