English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەبڕی زیاتر لە ١٥٧ ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەکی کارەبا لەسنووری ئیدارەی راپەڕین جێبەجێدەکرێت
2020-03-01 [01:29 AM]

ZNA-هەولێر


بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەباری سلێمانی بڵاوی کردەوە کە لەسەر بودجەی داھاتی کارەبای بەرێوەبەرایەتیەکەمان  بەپێی گرێبەستێک کە لەگەڵ کۆمپانیایەک ئەنجامدراوە، بەبڕی (١٥٧.٦٧٩.٥٠٠) تەنھا سەدو پەنجاو حەوت ملیۆن و شەش سەدو حەفتاو نۆ ھەزارو پێنج سەد دینار چەند پرۆژەیەکی کارەبا لەسنوری ئیدارەی راپەڕین جێبەجێ دەکرێت پرۆژەکانیش بریتین لە:

-دانانی تۆڕی کارەبای پەستان نزم بۆ چەند ماڵێک لەگەرەکی بتوێن وێستگەی ٥ی ئازار فیدەری ١١+ فیدەری ٤٧.
-گەیاندنی کارەبا بۆ چەند ماڵێک لەتیتۆکە وێستگەی ١٣٢ حاجیلە فیدەری ٤٣.
-دانانی شەبەکەی تازە بۆ چارەسەری بارزۆری وێستگەی چوارقوڕنە فیدەری ٤+ فیدەری ١٣.
-دانانی محاویلەو گەیاندنی کارەبا بۆ چەند ماڵێک لەھەنجیرە وێستگەی ١٣٢ کەی ڤی فیدەری ٤٢.

راشیدەگەیەەن ، بڕیاریشە پرۆژەکان لەماوەی (٤٠) رۆژدا تەواو دەبێت 





ئەم هەواڵە 1684جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad