English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمانگە حکومییەکان کەمدەکاتەوە
2020-03-01 [02:55 AM]

ZNA-هەولێر


بەمەبەستی پاراستنی تەندروستیی هاونیشتمانییانی هەرێمی كوردستان و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمانگە حکومییەکانی کەمکردەوە، بەڵام فەرمانگە تەندروستییەكان، هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە ناگرێتەوە.

 

جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەوامی فەرمی لە فەرمانگەكانی حكومەت، جگە لە فەرمانگە تەندروستییەكان، هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە تاوەکو رۆژی 10-03-2020 لە كاژێر 08:00 بەیانی تاوەکو 01:00ی دوای نیوەڕۆ کەمدەکرێتەوە.

 

پێشتریش وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەدا کە بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت و لەپێناو پاراستنی تەندروستیی هاونیشتمانییاندا چەند بڕیارێکیان دەرکردووە و دەوامی فەرمیی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیان کەمدەکرێتەوە.

 

هەروەها وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرای كرد، ھەموو جۆرە وانە وتنەوەیەک لە سەرجەم پەیمانگە و سەنتەرە پیشەییەكان و خولەكان رادەگرن.

 

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە هاتووە: "بڕیارماندا بە راگرتنی ھەموو جۆرە وانە وتنەوەیەک لە سەرجەم پەیمانگە و سەنتەرە پیشەییەكان (خولەكانی بەھێزكردن بۆ گشت قۆناخەكانی خوێندن، خولی زمانی ئینگلیزی، خولەكانی پیشەیی، ھەموو جۆرە خول و كۆكردنەوەی قوتابیان و خوێندكاران بۆ ھەموو بەشێكی پەروەدەیی و پیشەیی و فێربوون بێت)".

 

دەقی لێدوانەکەی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

بەمەبەستی پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و بەرەنگاربوونەوەی ڤایروسی كۆرۆنا و گرتنەبەری رێوشوێنەکانی لە بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە، دەوامی فەرمی لە فەرمانگەكانی حكومەت، بێجگە لە فەرمانگە تەندروستییەكان، هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە تا رۆژی 10-03-2020 لە كاتژمێر 08:00 بەیانی تا 10:00 دوای نیوەڕۆ کەمدەکرێتەوە.

 

- کار بە سیستەمی پەنجەمۆری دەست رادەگیرێت و هاتووچۆی فەرمانبەران لە تۆمارێكی تایبەتدا تۆماردەكرێت.

 

- كاری ئێشكگری فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی شارستانی وەك (ئاو، كارەبا و شارەوانی) بەردەوام دەبێت.

 

- تەواوی وەزارەت و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەت بۆ دیاریکردنی کاتی دەوامی فەرمیی جگە لەو ستافەی كە بۆ راپەڕاندنی كاروباری رۆژانەیان پێویستە، سەرپشك دەكرێن.

 

- داوا لە گشت هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكەین تەنها لە حاڵەتی زۆر پێویستدا سەردانی فەرمانگەكانی حكومەت بکەن.

 

د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

01-03-2020





ئەم هەواڵە 1774جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad