English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەڕی نەوت لە سووریا بەردەوامە
2020-03-01 [02:55 AM]

​ZNA - هەولێر


حکومەتی سووریا دەڵێت، ئەمریكاییەكان نەوتی سووریا دەفرۆشنە توركیا و لەوێشەوە رەوانەی  وڵاتانی دیكەی جیھانی دەکرێت .

عاتف نەداف وەزیری بازرگانیی سووریا رایگەیاند، لە چەند بەشێكی دیكەی سووریا تاوەكو ئێستاش ژێرخان و ھێڵی ئاسنین و ھەروەھا سەرجەم وێستگەكانی وزەی كارەبا  بە تەواوی داڕماون و نەبوونی كارەباش بە واتای نەبوونی بەرھەمھێنانی ناوخۆییە.

ئەمەش لە كاتێكدایە لە تشرینی یەكەمی رابردوو، ترەمپ رایگەیاند، توانایان ھەیە یەكێك لە گەورەترین كۆمپانیاكانی ئەمریكا تایبەت بە بواری نەوت بنێرنە سووریا و بە شێوەیەكی دروست سەرجەم كارەكان بەڕێوەببات.

وەزارەتی بەرگریی رووسیاش رایگەیاند، ئەمریكا بە شێوەیەكی نایاسایی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی سووریا دەدزێت و دەیفرۆشێتەوە.





ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad