English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە هه‌ولێر رێوڕه‌سمی پرسه‌ راده‌گیرێت
2020-03-02 [07:21 AM]

ZNA- ھەولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2/3/2020، فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ خۆپارێزی زیاتر، تا 21ی ئادار، به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی پرسه‌ له‌ هه‌ولێر راده‌گیرێت.

پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هێشتا هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر تۆمار نه‌كراوه‌ و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ن بۆ خۆپاراستن و گرتنه‌به‌ر رێكاری پێویست، بڕیاری راگرتنی به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌ش له‌ مزگه‌وته‌كان، هه‌ر بۆ خۆپاراستنه‌.

فرسه‌ت سۆفی راشیگه‌یاند، بڕیاری راگرتنی پرسه‌ تا 21ی ئاداره‌ و ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات كاته‌كه‌ درێژتر ده‌كرێته‌وه‌.

روونیشی كرده‌وه‌، كه‌ بڕیاردان له‌سه‌ر راگرتنی هه‌ندێك رێوڕه‌سمی دیكه‌ی ئایینی بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌راوێژ له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی باڵای فه‌توا به‌جێهێڵدراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا، بۆ پێشگیریكردن له‌ په‌تای كۆرۆنا چه‌ندین بڕیاریان ده‌ركردووه‌، كه‌ ره‌نگه‌ له‌ دۆخی ئاساییدا به‌ دڵی ئه‌وان نه‌بووبێت.





ئەم هەواڵە 1825جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad