English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق ڕاپۆرتی هەناردەی نەوتی بۆ مانگی شوبات بڵاوكردەوە
2020-03-02 [07:44 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكرد، ئاستی ھەناردەكردن و فرۆشتنی نەوت لەماوەی مانگی شوباتی رابردوو رۆژانە گەیشتووەتە 3 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل.

لەراپۆرتێكدا وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، ئاستی ھەناردەی نەوتی كێڵگەكانی باشوور لە مانگی شوبات زیاتر لە  95 ملیۆن و 800 ھەزار بەرمیل نەوت بووە و زیاتر لە یەك ملیۆن و 700 ھەزار بەرمیل نەوتی كەركووكیش ھەناردەكراوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، ھەناردەكردنی نەوت بەراورد بە مانگەكانی رابردوو دابەزیووەو داھاتەكەشی بۆ 5 ملیار دۆلار كەمیكردووە، لەكاتێكدا لە مانگەكانی پێشووتر داھاتەكەی گەیشتە سەرووی 6 ملیار دۆلار.

بەگوێرەی داتاكان نرخی بەرمیێك نەوت بە 51 دۆلار زیاتر فرۆشراوە.

 





ئەم هەواڵە 922جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad