English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ..ریاڵ كلاسیكۆی بردەوە و گه‌ڕایه‌وه‌ پێشه‌نگ
2020-03-02 [08:27 AM]

ZNA - ھەولێر


 

لەمیانی یارییەکانی هەفتەى26ی خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید لەناو یاریگاى سانیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەى بەرشەلۆنەى کرد.

 

له‌ ئه‌نجامدا یانه‌ی شاهانه‌ توانی یاریه‌كه‌ به‌ دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر بباته‌وه‌.

 

نیوەی یەكەمی یارییەكە بە بێ گۆڵ كۆتایهات و یاریزانانی هەردو یانە بە ئاستێكی بەرز دەركەوتن، بەڵام سەركەوتو نەبون لە تۆماركردنی گۆڵدا.

 

له‌ نیوه‌ی دووه‌مدا ریاڵ مه‌درید به‌م ئه‌نجامه‌ ڕازی نه‌بوو تاكۆ ڤینیسیۆس جۆنیۆر لەخولەکی 71 گۆلی یه‌كه‌می تۆماركرد، له‌ كاتی زیادكراودا و دوای خوله‌كێك هاتنه‌ناو یاریگادا ماریانۆ دیاز توانی لەخولەکی 92 جارێكی تر تۆڕی گۆلی یانه‌ی بارسا بهه‌ژێنێت.

 

بەو ئه‌نجامه‌ش ریاڵ مەدرید پێشه‌نگی وه‌رگرته‌وه‌ و کۆی خاڵەکانی بۆ 56 خاڵ بەرزکردەوەو بەجیاوازی خاڵێك خالێك، بەرشەلۆنە بە 55 خاڵ لەپلەى دوەمدایە.





ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad