English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ پارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێم
2020-03-02 [08:47 AM]

ZNA – هەولێر


ئەمڕۆ دووشەممە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەغدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند :”بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی دارایی عێراق موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بنێرێت”.

ئەو ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نوسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کرد سەبارەت بە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان کە تائێستا نەنێردراوە.

پێشتر ئەوە ئاشکرا کرا کە بە پشتبەستن بە نوسراوێکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق و بەهۆی ڕادەستنەکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەرێم بە عێراق بەڕێوەبەرێکی گشتیی لە وەزارەتی دارایی ناردنی پارەکەی بۆ هه‌رێم ڕاگرتووە.

لەهەمان كاتدا بەهۆی نەناردنی پارەکەوە زیاتر لە 40 ڕۆژە بەشێکی زۆر لە فەرمانبەرانی هەرێم موچەیان وەرنەگرتووە.

 





ئەم هەواڵە 4180جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad