English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شـێرپەنجەی گـەدە چیە و کێ توش دەبێت
2020-03-02 [09:33 AM]

ZNA هەولێر


شێرپەنجەی گەدە جیادەکرێتەوە بە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان لە ناوپۆشی گەدە ، هەروەها ناودەبرێت بە gastric cancer ، ئەم جۆرەی شێرپەنجە قورسە بۆ دەستنیشانکردنی چوونکە زۆرینەی خەڵک نیشانەکان تێیاندا دەرناکەوێت لەسەرەتای قۆناغی نەخۆشیەکە.


هۆکارەکانی شێرپەنجەی گەدە چین؟


گەدە یەکێکە لە ئەندامەکانی بەشی سەرەوەی ڕێڕەوی هەرسکردن کە فرمانی سەرەکی هەرسکردنی خۆراکە و پاشان ناردنی بەرەو ڕیخۆڵەکان ، شێرپەنجەی گەدە ڕوودەدات کاتێک ئەو خانە ئاساییانەی کە هەن لە ناو گەدەدا بەشێوەیەکی کۆنتڕۆڵ نەکراو گەشە دەکەن و وەرەم دروستدەبێت ، ئەم کردارەش بەشێوەیەکی هێواش و لەسەرخۆیی ڕودەدات ، شێرپەنجەی گەدە دروستدەبێت و گەشە دەکات بەماوەی چەندین ساڵ.


ئەو حاڵەتانە کامانەن کە مەترسی زیاتر دروستدەکەن بۆ توشبون بە شێرپەنجەی گــەدە؟


شێرپەنجەی گەدە ڕاستەوخۆ پەیوەندیدارە بە دروستبونی وەرەم لە گەدەدا ، کۆمەڵێک هۆکار و فاکتەر هەیە کە مەترسی زیاتر دروستدەکات بۆ توشبون بە شێرپەنجەی گەدە هۆکارەکانیش خۆی دەبینێتەوە لە کۆمەڵێک حالەت و نەخۆشی تەندروستی ، لەوانە :-


- حاڵەتی lymphoma کە گروپێکە لە شێرپەنجەی خوێن.


- هەوکردن بە بەکتریای H-pylori کە زۆرجار دەبێتە هۆی ڕودانی برینی گەدە.


- وەرەم یان برینی شێرپەنجەیی لە بەشەکانی دیکەی سیستمی هەرس.


- حاڵەتی stomach polyps (بریتییە لە نا ئاسایی گەشەکردنی شانەکانی ناوپۆشی گــەدە).


هەروەها شێرپەنجەی گــەدە زیاتر باوترە لەگەڵ ئەمانەدا:-


- کەسانی بەتەمەن ، بەتایبەت تەمەنی 50 ساڵ یان زیاتر.


- ڕەگەزی نێر(پیاوان).


- کەسانی جگەرەکێش.


- ئەو کەسانەی کە پێشتر لە خێزانەکەیدا کەسی توشبو هەبوبێت.


- دانیشتوانی جوگرافیایی تایبەت ، بەتایبەت چەند ناوچەیەکی ئاسیا.


هەروەها بارودۆخی شێوازی ژیانی هەندێک کەس زیاتر کاریگەرتر و ماترسیدارترە بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە ، نمونەی ئەوانەش بریتین لەمانە:-


- زۆر خواردنی سوێری.


- زۆر خواردنی گۆشت.


- وەرزش نەکردن.


- مێژووی خراپ بەکارهێنانی ئەلکهول.


- باش هەڵنەگرتن یان باش لێنەنانی خواردن.


نیشانەکانی شێرپەبجەی گــەدە چین؟


بەپێی توێژینەوەکانی ناوەندی NCI هیچ نیشانەو دەرکەوتەیەکی شێرپەنجەی گەدە هەستی پێناکرێت لە قۆناغی سەرەتایی حاڵەتەکە هەتا حاڵەتی گەشەسەندووی نەخۆشیەکە نزیکدەبێتەوە لەو کاتەدا چەند نیشانەیەکی باو دەردەکەون لەوانە:-


- هێڵنجدان و ڕشانەوە.


- زۆر دوبارەبونەوەی دڵەکزێ.


- نەمانی ئارەزووی خواردن ، زۆرجار بەشێوەیەکی کتوپڕ دابەزینی کێش ڕودەدات.


- دوای خواردنی بڕێکی کەمی خۆراک هەست بە تێربوون دەکرێت.


- بوونی خوێن بە پیساییەوە.


- زەردویی.


- زۆر شەکەتی و ماندوویی.


- ئازاری گەدە ، وە لەوانەیە ئازارەکە توندتر بێت لەدوای خواردن.


چۆن پشکنین ئەنجامدەدرێت بۆ شێرپەنجەی گــەدە ؟


زۆرجار لە قۆناغی گەشەسەندووی شێرپەنجەی گەدە پشکنینەکان ئەنجامدەدرێت، پشکنینەکانیش سەرەتا خۆی دەبینێتەوە لە فەحسە فیزیاییەکان بۆ دەرخستنی هەر بارێکی نائاسایی ، دواتر فەحسی خوێن ئەنجامدەدرێت بۆ بەدەرخستنی بەکتریایی گەدە H-pylori ئەگەر هەبێت ، دوای ئەوەی کە پزیشک گوومانی بوونی شێرپەنجەی گەدەی کرد ئەوا پەنا دەباتە بەر فەحس و پشکنینی وردتر وەک :-


- an upper gastrointestinal endoscopy.


- a biopsy تێیدا نمونەیەک یان سامپلێک وەردەگیرێت لە شانەی گەدە و پاشان پشکنینی بۆدەکرێت


- فەحسە وێنەییەکان وەک CT-scan و X-ray.


چارەسەرکردنی شێرپەنجەی گــەدە:-


چارەسەرکردنی شێرپەنجەی گــەدە بە بەکارهێنان و ڕەچاوکردنی یەکێک یان زیاتر لەم ڕێگایانە دەبێت:-


- چارەسەری کیمیایی chemotherapy.


- چارەسەر بە تیشـکــدان radiation therapy.


- نەشتەرگەری Surgery.


- چارەسەری بەڕێگەی بەهێزکردنی سیستمی بەرگری immunotherapy وەک بەکارهێنانی دەرمان یان ڤاکسین.


بەشێوەیەکی گشتی هەڵبژاردنی جۆرێتی چارەسەرەکە پشت دەبەستێت بە قۆناغ و بنچینەی شێرپەنجەکە ، هەروەها تەمەن و تەندروستی گشتی کەسەکە ڕۆڵ دەبینن.


ئامانج لە چارەسەرکردنی شێرپەنجەی گەدە بە مەبەستی ڕێگری کردنە لە بڵاوبونەوەی نەخۆشییەکە ، ئەگەر بێت و حاڵەتەکە پشت گوێ بخرێت و چارەسەر نەکرێت ئەوا مەترسی بڵاوبونەوەی هەیە بۆ ئەم بەشە سەرەکییانەی لەش ، وەک :-


- سییەکان.
- لیمفە گرێیەکان.
- ئێسک .
- جـگـــەر.
راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی





ئەم هەواڵە 1699جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad