English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... خاوه‌نی چێشتخانه‌ و چایخانه‌كان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌
2020-03-02 [10:41 AM]

ZNA - هەولێر


 

سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، چێشتخانه‌ و چایخانه‌كان له‌به‌كارهێنانی پێداویستی سه‌فه‌ری ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و ده‌شڵێت: پێویسته‌ كارمه‌نده‌كانیان پشكنینی ته‌ندروستیان بۆ كرابێت.

له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ (2020.3.2)ه‌وه‌ پێویسته‌ چێشتخانه‌ و چایخانه و ریستۆرانت و ئه‌وشوێنانه‌ی خواردن و خواردنه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، قاپ و كه‌وچك و پیاڵه‌ و په‌رداخی سه‌فه‌ری به‌كاربهێنن.

وتیشی:" پێویسته‌ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و شوێنانه‌ كارده‌كه‌ن پشكنینی ته‌ندروستیان بۆ كرابێت و له‌لایه‌ن خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی مۆڵه‌تی كاركردنیان پێدرابێت ".

ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: هه‌رشوێنێكیش سه‌رپێچی بكات، له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی ده‌گیرێته‌ به‌ر.

رونیكرده‌وه‌: له‌ كافتریا و شوێنه‌كانی نێرگه‌له‌، كێشانی نێرگه‌له‌ قه‌ده‌غه‌ و له‌ هۆڵه‌كانی وه‌رزش، مه‌له‌وانگه‌، خواردنه‌وه مه‌ستییه‌كان‌، بلیارد، گازینۆ، سه‌نته‌ره‌كانی یارییه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌‌ به‌‌بڕیاری ژوری ئۆپه‌راسیۆنی خۆپارێزی له‌ نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی تا كاتێكی نادیار داده‌خرێن، هه‌رشوێنێكیش سه‌رپێچی بكات خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.

 

 

ر





ئەم هەواڵە 1750جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad