English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمی There Is No Evil خەڵاتی ورچی زێڕینی بردەوە
2020-03-02 [11:28 AM]

ZNA- هەولێر


فیلمی سینەمایی There Is No Evil لە دەرهێنانی محەممەد راسۆلۆف، خەڵاتی ورچی زێڕینی لە 70مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین بردەوە.

 

هەر ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵ، فیلمی سینەمایی Never Rarely Sometimes Always لە دەرهێنانی ئەلیزا هیتمان خەڵاتی وەرچی زیوینی وەرگرت.

 

هەروەها خەڵاتی ورچی زیوین بۆ باشترین دەرهێنەر، بەخشرایە هۆنگ سنج سۆ و خەڵاتی ورچی زیوین بۆ باشترین خانمە ئەکتەر بەخشرایە پۆلا بیر بۆ رۆڵگێڕانی لە فیلمی Undine و خەڵاتی ورچی زیوین بۆ باشترین ئەکتەری پیاو، بەخشرایە ئیلیۆ جیرمانۆ بۆ رۆڵگێرانی لە فیلمی سینەمایی Hidden Away.

 

خەڵاتی کامێرای زێڕینی ئەمساڵی فێستیڤاڵی بەخشرایە ئولریک ئۆتنجەر، خانمە دەرهێنەر و  نووسەری ئەڵمانی، وەک رێزگرتنێک لە کار و بەرهەم سینەماییەکانی.





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad