ZNA- هەولێر
ئەکتەری چینی، جاکی چان، رەتیدەکاتەوە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبێت و لەمبارەیەوە هەوادارانی دڵنیا دەکاتەوە.
لێدوای چان لە دوای ئەوە دێت لە دوای بڵابوونەوەی دەنگۆی ئەوەی تووشی کۆرۆنا هاتووبێت.
ئەو ئەکتەرە جیهانییە لە پۆستێکدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە "سوپاس بۆ گرنگیدانی هەمووان، تەندروستییەکی زۆر باشم هەیە و لە هاورێیانەوە نامەی هەوڵپرسینیانمان پێگەیشت و من ئێستا لە قەرەنتینە نیم".
بڵاوبوونەوەی هەواڵی تووشبوونی ئەو ئەکتەرە بە ڤایرۆسکە لە دوای ئەوە دێت کە ەگەڵ دوو ئەفسەری پۆلیس بینراوە.
ئەم هەواڵە 7687جار خوێندراوەتەوە |