English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیرى کشتوکاڵ: پێکەوە دەتوانین پرۆژەی كڕینەوەى دانەوێڵە بیکەینە مایەى خێر بۆهەمووان
2020-03-03 [06:56 AM]

ZNA-هەولێر


بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، رایگەیاند: لە سەردانەکەیاندا بۆ بەغدا، داوایان لە حکومەتى ناوەندى کردووە ئەو بڕەى بۆ وەرگرتنى گەنم لە جووتیارانى کوردستان دیاریکراوە زیاد بکرێت و بە جۆرێک بێت کە جیاوازى نەکرێت لە نێوان هەرێم و ناوچەکانى ترى عیراق. 

وتیشى بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان لەگەڵ حکومەتى ناوەندى بۆ چارەسەر کردنى کێشەکانى وەرگرتنى دانەوێڵەى جووتیارانى کوردستان.

بێگەرد تاڵەبانى دوپاتیشی کردەوە کە وەزارەتەکەى پرۆژەى ئامادەکراوى هەیە بۆ چارەسەرى کیشەى وەرنەگرتنى تەواوى بەرهەمى دانەوێڵەى جووتیارانى کوردستان  لە لایەن حکومەتى عیراقەوە و بە گوێرەى ئەو پرۆژەیەى داویانەتە ئەنجوومەنى وەزیران، بە هاوکارى کەرتى تایبەت و وەبەرهێنەرانى ناوخۆیی کار دەکەن بۆ کڕینەوەى زۆرترین بڕى دانەوێڵە لە جووتیاران. بۆ ئەو مەبەستەش چەند میکانیزمێک دەستنشان کراوە کە بریتین لەوەى حکومەتى هەرێم و کەرتى تایبەت بە هاوبەشى بەرهەمى دانەوێڵە لە جووتیاران بکڕنەوە و بە کارى بهێنن بۆ دابین کردنى پێویستییەکانى بازاڕی کوردستان لە ئارد و سەرجەم ئەو بەرهەمە خۆراکییانەى تر کە لە دانەوێڵە دروست دەکرین. یاخود کەرتى تایبەت بە تەنیا کارەکە لە ئەستۆ بگرێت و لە ژێر چاودێرى و بە هاوکارى حکومەت کارى کرینەوە و خستنە بازاڕ و ساغکردنەوەی بەرهەمە دانەوێڵەییەکان جێبەجێ بکات. دڵنیاییشیدا کە لەو کارەدا حکومەتى هەرێم گرەنتى سەرکەوتنى کەرتى تایبەت دەکات لەم پرۆژەیەدا لە رێگاى قەدەغەکردنى هاوردەى ئارد و بەرهەمى دانەوێڵە لە دەرەوەى کوردستانەوە، یان بە بەرزکردنەوەى ئاستى رسومات و باج لەسەر بەرهەمى هاوردەکراو تاکو رێگە بگرێت لەوەى بەرهەمى بیانى بتوانێ لە رووى نرخەوە کێبڕکێی بەرهەمى خۆماڵی بکات.  

 جاریکى تریش لیژنەى باڵاى کڕینەوەى گەنمى جووتیاران بە سەرۆکایەتى بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو و بە بەشدارى نوێنەرى سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران و ژوورە بازرگانییەکانو بەڕێوەبەرە گشتییەکانى وەزارەتى کشتوکاڵ و دەستەى وەبەرهێنەراهێنان کۆبۆوە. بە مەبەستى گفتوگۆکردن دەربارەى میکانیزمەکانى کڕینەوەى ئەو بڕە گەنمەى جووتیاران کە حکومەتى ناوەندى لە جووتیارانى کوردستانى وەرناگرێت.

هەر لە میانى کۆبوونەوەکەدا، وەزیرى کشتوکاڵى کوردستان رایشیگەیاند: پرۆژەى کڕینەوەى گەنم و بەرهەمى دانەوێڵەى ناوخۆیی لە لایەن وەزارەتى کشتوکاڵەوە ئامادە کراوە، بەڵام ئەرکێکى دەستەجەمعیە و پێویستى بە بەشدارى هەموو حکومەت و کەرتى تایبەت و هاوکارى و هەماهەنگى جووتیارانی کوردستانیش هەیە و بە هەمووان پێکەوە دەتوانین ئەم پرۆژەیە سەربخەین و بیکەینە مایەى خێر و بێر بۆ جووتیاران و تەواوى بەشدارانى پرۆژەکە و تێکراى کوردستانیان.

بەشدارانى کۆبوونەوەکە راو سەرنجى خۆیان لە بارەى پرۆژەکە و میانیزمەکانى سەرخستن و جێبەجێکردنى پرۆژەکە خستە روو. یەکێتى ژوورە بازرگانییەکان و یەکێتى بەڵێندەران داوایان کرد کە حکومەت هاوکار بێت لە ئاسانکاریی کردن لە رایی کردنى مامەڵەى دامەزراندنى ئەو کارگانەى بۆ بەرهەمهێنانى بەروبوومى دانەوێڵە پێویستە دابمەزرێنرێن و حکومەت هەنگاوى پێویست بنێت بۆ گرەنتى کردنى ئەو بڕە سەرمایەیەى لە چوارچێوەى ئەم پرۆژەیەدا دەخرێتە گەڕ.

وەزیرى کشتوکاڵ دووپاتیکردەوە کە حکومەتى هەرێم بەوپەڕی موکڕییەوە لە هەوڵدایە بۆ سەرخستنى ئەو پرۆژەیە و لەو چوارچێوەیەشدا تەواوى ئەرکى سەرشانى خۆى جێبەجێ دەکات.

 

 





ئەم هەواڵە 1603جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad