English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قۆناغی دووەمی پڕۆژەكانی رێگاوبان دەست پێدەكاتەوە
2020-03-03 [07:39 AM]

​ZNA – هەولێر


پاش ئەوەی زیاتر لە 40 ملیار دینار لە قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكانی رێگابان خەرجكرا و پڕۆژەكان تەواوكران، بڕیارە بەم نزیكانە قۆناغی دووەمی پڕۆژەكانی رێگاوبان دەست پێ بكات.

زانا عوزێری، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە باسی راگەیاند: لە قۆناغی یەكەم زیاتر لە 43 ملیار دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی چەندین رێگاوبانی گرنگ خەرجكرا و قۆناغەكەش بە سەركەوتوویی كۆتایی هات، ئێستا كار بۆ قۆناغی دووەم دەكرێت".

ئەو گوتیشی:  لە قۆناغی دووەم كار بۆ نۆژەنكردنەوەی رێگاوبانەكان و تونێل و پردەكان دەكرێت، داوا لە بەرێوەبەرایەتیەكانی هەرسێ پارێزگای هەولێر و دهۆك سلێمانی كراوە تاكۆتایی ئەم مانگە دەرخستەكان ئامادە بكرێن".

عوزێری جەختی كردەوە:  پاش سەرما و باران قۆناغی دووەم دەست پێ دەكەن، بۆ قۆناغی دووەمیش پێشبینی دەكەین زیاتر لە 40 ملیار دینار تەرخان بكرێت، قۆناغی دووەم، رێگاوبانەكانی نێوان قەزا و ناحیەكان دەگرێتەوە، لەگەڵ پردەكان كە بەهۆی لافاو زیانی زۆریان بەركەوت ، بە گشتی بەهۆی لافاوەكان نزیكەی 100 ملیار دینار زیان بەر رێگاوبان و پردەكان كەوتووە".

بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان روونی كردەوە: لە پلانی قۆناغی دووەم تاوەكو كۆتایی ساڵ بەردەوام دەبێت، ئەو كابینەیە گرنگی زۆر بە پرسی رێگاوبان دەدات، دەشڵێت"ئەم كابینەیە لە سۆنگەی بەرپرسیاریەتی بۆ كەمكردنەوەی روودا و كارەساتەكانی هاتووچۆ گرنگی بە پرسی رێگاوبانەكان دەدا، لە كارنامەی كابینەی نۆیەم گرنگی زۆر بە رێگاوباندراوە و كاری باشیش كراوە". به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ زیاتر له‌ 3 هەزار پرۆژه لە هەرێمی کوردستان وەستا بوون، ئێستا بەشێک لەو پڕۆژانە کاکردن تیایاندا دەستی پێکردۆتەوە.

 

 





ئەم هەواڵە 1426جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad