English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
د. مەیادە نەجار: نەخشەی سیاسی لە عێراق دەگورێت
2020-03-03 [12:01 PM]

ZNA- هەولێر



لە دوای شکستی محەمەد توفیق عەلاوی پرۆسەی سیاسی لە عێراق زۆر شڵەژاوە و چونکە بەرەی شیعی گشتیان یەک هەلوێسێت نینە ئەمەش زیاتر باردۆخەکەی تێکداوە.

 

دکتۆرە مەیادە نەجار، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاندن: لە دوای شکستی محەمەد توفیق عەلاوی لە عێراق نەخشەی سیاسی دەگورێت، بۆیە دەبێت ئێمەی کورد لە ئامادەباشییەکی تەواو دابین و یەکڕێزبین بۆ ئەوەی بتوانین لە خزمەت هەرێمی کوردستاندا کاربکەین ئەو قەوارە دەستووییە هەرێم بپارێزین چونکە عێراق لە بەردەم گورانکارییەکی گەورەدایە ئەمەش دەبێت بۆ کورد وەکو دەرفەتێک بێت، لە هەمان کاتدا بۆ عێراقیش زیانێکی زۆری دەبوو.

 

مەیادە نەجار گووتی: ئەگەر محەمەد توفیق عەلاوی سەرکەوتووبایە ئەوا حکومی عێراق بەرەو دکتاتووریەت دەچوو ئەویش دەبوویە دکتاتۆرێکی زۆر گەورە لە عێراق، بەلام پیلانەکەیان سەری نەگرت بۆیە لە دوو جاردا توشی شکەست بویەوە دواجار بەناچاری خۆی وازی هێنا.

 

هەروەها ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نێونەرانی عێراق رایگەیاند: یەک ڕێز و یەک هەلوێستی کورد لە ئێستادا زۆر گرنگە چونکە بە یەکگرتن و یەکڕێزی دەتوانین زیاتر خزمەت بە دۆزی رەوای گەلەکەمان بکەین لە بەغدا، لەبەرمبەردا شکست بە دوژمنانمان بێنین، یەکڕێزی کورد لە بەغدا زۆر پێویستە.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 1858جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad