English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیان سەبری: گرنگە بۆ ئێمەی کورد ھەموو کات یەک دەنگ و یەک ھەڵوێست بین
2020-03-03 [03:26 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتێ کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، عەلاوی شێوازی مامەڵەکردنی تەندروستنەبوو لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و دەیویست کوردستان پشتگوێبخات، ھەروەھا گرنگە بۆ ئێمەی کورد ھەموو کات یەک دەنگ و یەک ھەڵوێست بین لە بەرامبەریان لە ھەموو بابەتەکان. 

دکتۆرە ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە دوای شکست ھێانانی عەلاوی  ئێستا دەبێت تا ماوەی ١٥ رۆژی تر سەرۆککۆمار کەسێکی تر راسپێرێت بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت، بەڵام ئەوەش تا ئێستا  دیار نییە کە بە چ شێوازێک ئەو کەسە دەستنیشان دەکرێت و چۆن دەبێت، بەڵام ھەر کەسێک بێت دەبێت مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان لە ھەموو روویێکەوە دانی پێدابنێت.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ کورد، گرنگە بۆ ئێمەی کورد ھەموو کات یەک دەنگ و یەک ھەلوێست بین لە بەرامبەریان لە ھەموو بابەتەکان، عەلاوییش شێوازی مامەڵکردنی تەندروست نەبوو لەگەل ھەرێمی کوردستان و دەیویست کوردستان پشتگوێبخات و بە بێ کورد کابینەکەی پێکبھێنێت، دەبێت ئێمە ھەموو مافە دەستوورییەکانمان بپارێزین و ھەرکەسێکیش ببێتە سەرۆک وەزیرانی عێراق  دەبێت دان بە مافە دەستوورییەکانمان ھەرێمی کوردستان دانێت.

دکتۆرە ڤیان سەبری گووتیشی: ئەم جارە دەبێت ھەموو لایەنە شیعییەکان رازی بن و یەک ھەڵوێست بن بۆ دەستنیشانکردنی کەسێک، چونکە ئەوان زۆرینەن و سەرۆکوەزیران لەلایان شیعەکانەوە دیاری دەکرێت، بەلام ئەمجارە لەسەر محەمەد تۆفیق عەلاوی ھەموویان یەک دەنگ نەبوون و پشتگیریان لێنەدەکرد، بۆیەش نەیتوانی سەرکەوتووبێت.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1765جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad