English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی ئێران: 23 پەرلەمانتار تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بوون
2020-03-03 [04:02 AM]

ZNA - هەولێر


 

یاریدەدەری وەزیری تەندروستیی ئێران رایگەیاند، دوو هەزار و 336 کەسی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون بەهۆیەوە 77 کەس گیانیان لەدەستداوە، لەلایەکی دیکەوە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند 23 پەرلەمانتاری وڵاتەکەی تووشی نەخۆشی جۆرە نوێـیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی فارس ڕایگەیاند پاش نێوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە عەبدولڕەزا میسری ئەم هەواڵەی بۆ میدیاکان ئاشکراکرد و داوای لە پەرلەمانتاران کرد تێکەڵاوی خەڵکی نەبن و بە تایبەتی لەم کاتەی لە جەژنی نەورۆز نزیک دەبنەوە.

وتیشی، سەرۆکی ئۆفیسی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا چەند جارێک پەیوەندی بە پەرلەمانەوە کردووە تاوەکو دانیشتنەکانی پەرلەمان ڕابگیرێن، چونکە پەرلەمانتاران لە ناوچەکانی خۆیانەوە گەڕاونەتەوە بۆ ناو پەرلەمان و شیانی هەیە ڤایرۆسی جۆراوجۆریان لەگەڵ خۆیاندا هێنابێت، بۆیە بەردەوامبوونی پەیوەندیکردنیان بە خەڵکەوە ڕەنگە زیان بەو خەڵکە بگەیەنێت.

جێی ئاماژەیە پەرلەمانی ئێران لە 290 پەرلەمانتار پـێکهاتووە.

لە لایەکی دیکە میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاند پـیر حسێن کولیوەند سەرۆکی گشتی فریاگوزاری ئێران تووشی نەخۆشیـیەکە بووە.

هاوکات ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیـیەکان بڵاوکراوەتەوە و تیایدا کەسێک دەڵێت ئەوە نەخۆشخانەیەکی شاری قومە و بە دەیان تەرمی ئەو کەسانەی تێدایە کە بەهۆی نەخۆشیـیەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپـێی هەواڵەکانی لە ناو ئێرانەوە دێن ژمارەی تووشبووان و گیان لە دەستدان بەهۆی نەخۆشی کۆرۆنا زۆر زیاترن لە ژمارە فەرمیـیەکان. هیچ سەرچاوەیەکی سەربەخۆ لە ناو ئەو وڵاتەدا نیـیە ئامارە ڕاستەکان بڵاوبکاتەوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 5188جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad