English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەیاننامەیەك لە وەزارەتی تەندروستی
2020-03-03 [07:16 AM]

ZNA- هەولێر


 

لە درێژەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕێگە گرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 هەڵمەتی پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 وە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو پشکنین بۆ ٣٩ هاوڵاتی گومانلێکراو ئەنجامدراوە لە هەرێمی کوردستان وە گشت دەرەنجامەکان نێگەتیڤ بووە واتە هەڵگری ئەو ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19  نین. 

دوای ڕاگەیاندنی ٥ هاوڵاتی کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لە ئێستادا باری تەندروستیان زۆر باشە و جێگێرە بێ ئەوەی پێویستیان بە هیچ چارەسەریەك هەبێت تەنها لەژێر چاودێری پزیشکین و لە کاتی پێویستبوونیان بە چارەسەری پزیشکی ئەوا کاری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت، وە هەروەها لە ڕێگەی تیمەکانی چاودیری تەندروستی توانرا پشکنین بۆ ئەو کەسانەش بکرێت کە هاوەڵی ئەو کەسانەیان کردووە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێن.

دوای زیاد بوونی ژمارەی تووشبوان لە ووڵاتی ئێران و تۆمارکردنی چەند حالەتێکی تر لە پارێگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ئەوا تێمەکانی تەندروستی لە بازگە ناوەخۆیەکانیش دەست بەکاربوون بۆ پشکنینی ئەو هاوڵاتیانەی کە سەردانی شارەکانی هەرێم دەکەن بۆ دۆزینەوەی گومانڵیکراوان، وە لە ئێستادا ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی کە لە کەرەنتینەکانن ژمارەیان ٢٥٦٤ هاوڵاتین کە دابەشکراون بەسەر شارەکانی هەولێر(١١٧٤) سلێمانی (٥٣٥) دهۆك (٤٤٩) هەلەبجە (٨٢) گەرمیان (٢٠٨) ڕاپەڕین (١٠٤) کۆیە (١٢) وە تیمە تەندروستیەکان چاودێریان دەکەن بۆ چارەسەری پێویست لە کاتی ڕوودانی بارێکی لەناکاو

 

      وەزارەتی تەندروستی    .        

حکومەتی هەرێمی کوردستان 

   ٣ی ئازاری٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 1840جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad