English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەش چەكداری داعش دەستگیر كران یەكێكیان ئەمیرە
2020-03-04 [07:17 AM]

ZNA – هەولێر


لە ناوچەیەکی نێوان کەرکووک و سەڵاحەدین، ئەمیرێک و پێنج چەکداری داعش دەستگیرکران، هەروەها لە رۆژهەڵاتی دیالە جوتیارێک کوژرا و ژن و منداڵێکیش برینداربوون.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، دەزگای دژە تیرۆری عێراق، ئەمیرێک و پێنج چەکداری داعشی، لە ناوچەیەکی نێوان کەرکووک و سەڵاحەدین دەستگیرکردووە.

بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێندراویش، لە دوو زەوی کشتوکاڵی، لە نزیک هەردوو شارەدێی عەبارە و گوڵالەی باکووری رۆژهەڵاتی دیالە، جوتیارێک کوژرا و ژن و منداڵێک برینداربوون.

هاوکات، لە گوندی خەرزەی سەربە قەراج لە قەزای مەخمور، چەکدارانی داعش بە جلی سەربازییەوە، دوو کەسی سڤیلییان کوشت و یەکێکییان بە چەقۆ بریندارکرد.

 





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad