English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دارایی واژۆی لەسەر بە هەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست کرد
2020-03-04 [08:12 AM]

ZNA-هەولێر


وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، كاری وردبینی مامۆستایانی گرێبەستی ب.گ پەروەردەی هەولێر لە وەزارەتی دارایی و ئابووری تەواو بوو، وەزیری دارایی و ئابووری ئەمڕۆ واژۆی لەسەر بە هەمیشەییكردنیان كرد.

ئەحمەد عەبدولرەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای پێنج رۆژ كاركردنی بەردەوام لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، كاری وردبینیكردنی لیستی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست كۆتایی هات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشممە، کاری وردبینیکردن بۆ لیستی مامۆستایانی پارێزگای سلێمانی تەواوکرا.

لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مامۆستایانی گرێبەست کرانە فەرمانبەری هەمیشەیی.

 





ئەم هەواڵە 805جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad