English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... 54 تۆن خۆراك و شمەك له‌ ناوبراوه‌
2020-03-04 [10:52 AM]

ZNA - هەولێر


 

لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس هاتووە، رایگەیاند، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری مانگی رابردوی خۆی بۆ رای گشتی بڵاودەكاتەوە كه‌بەپێی ئامارەكە لەماوەی ئەو مانگەدا لیژنەكان زیاتر لە پێنج هەزار شوێنیان بەسەركردوەتەوە و (42) شوێنیشیان داخستوه‌.

بەپێی ئاماری مانگی  (2)ی ساڵی (2020) لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی و به‌مه‌به‌ستی پابه‌ندكردنی شوێنه‌كان به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، سەردانی (5) هەزار و (52) شوێنیان كردوە، لەو ژماره‌یه‌ (591) شوێن پسوڵەی سەرپێچی بۆ كراوە و (561) شوێنیش ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بن به‌پێچه‌وانه‌وه‌ لیژنه‌كان شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.

بەهۆی پابه‌ند نه‌بونییان به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ریی، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (42) شوێنیان داخستوه‌ هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رده‌وام بون له‌سه‌رپێچی (12) شوێنی دیكه‌ روبەڕوی دادگا كراونەتەوە.

لە ئامارەكەدا هاتوە، لە مانگی رابردودا بڕی (54) تۆن و (485) كیلۆگرام مەوادو خۆراكی ماوەبەسەرچو لە ناوبراوە و كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش لەو مانگەدا بریتییە لە (25) ملیۆن و (925) هەزار دینار كە بەپێی  یاساو رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی هەرێم، دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.

بە پێی رێنماییەكانی لیژنە هاوبەشەكان هەرشوێنێك پابەند به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر به‌بڕێك پاره‌ سزای ماددی دەدرێن و لە ئەگەری دوبارەكردنەوەی سەرپێچیەكاندا روبەروی داخستن و به‌رده‌وامبونیش له‌سه‌رپێچی شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی دادگا ده‌كاته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 1600جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad