English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەحمەد سەفار: ھیچ مەترسیەک نیە لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەران
2020-03-04 [03:16 AM]

ZNA-هەولێر



بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  رایگەیاند، عێراق لە دۆخێکی دیاریکراودا نیە کەس ناتوانێت پێشبینی بکات، دەبێت رێکەوتنێکی سیاسی لە نێوان شیعە و سوونە و کورد بکرێت، ئێستا  عێراق لە کێشەیەکی گەورە دایە بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی عێراق زیاتر لە ٥١ تڕلیۆن دینار کوردھێنانی تێدایە. 

دکتۆر ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دۆخی عێراق دۆخێکی دیاریکراو نیە کەس ناتوانێت پێشبینی بکات و کێشەی شەخسی ھەیە و ئالۆزە، ئێستا  گفتووگۆ و دانوستاندن ھەیە لە نێوان سەرۆککۆمار و کوتلە سیاسیەکان و پێشبینی دەکەم کەوا رێکەوتنێک ئەنجام بدرێت، بەلام کێشەکە لەوە دایە کە چۆن بتوانن کەسێک ھەلبژێرن کە لەگەل ھەموو لایەنەکان بگوونجێت، ھەروەھا  شەقامیش دەیەوێت کەسێکی سەربەخۆبێت و ھەر لایەنەکیش داواکاری خۆیان ھەیە لە ئەنجامی کۆتایدا دەبێت رێکەوتنێکی سیاسی لە نێوان شیعە و سوونە و کورد بکرێت، چونکە بۆیان روونبوویەوە کە بە بێ کورد ناگەنە ئەنجام.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: ئەگەر کابینەی محەمەد تۆفیق عەلاوییش سەریگرتبا و حکومەتێکی نوێ دروستکرابا ئەوە سەرکەتوو نەدەبوو، چونکە بە بێ بەشداری کردنی کورد و سوونە نەیدەتوانی حکوم بکات، ئێستا  عێراق لە کێشەیەکی گەورە دایە بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی عێراق زیاتر لە ٥١ تڕلیۆن دینار کوردھێنانی تێدایە، دابەزینی نرخی نەوت و گاز ئەم دۆخەی ئێستا و رێژەی بێکاری نەخۆشی کۆڕۆناش ھێندەی دی کێشەکانی زیاتر کرد و ھەمووی بۆ حکومەتی داھاتوو دەمێنێتەوە.

دکتۆر ئەحمەد سەفار گووتیشی: بە پێی یاسایی بودجەی عێراق  ئەگەر رێک نەکەون لەسەری دەبێت کار بە یاسایەکی کاتی بکرێت بۆیە تا حکومەتێکی نوێ نەھاتووە پێویستە ھەموو مانگێک بەشە بودجەی ساڵی ٢٠١٩ی ھەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت بەبێ ھیچ کێشەیەک، بەلام ھەندێک جار بەھۆی ھە دێک کێشەی شەخسیەوە ناردنی بەشە بودجەی کوردستان دوادەخەن وەک ئەو جارە کە بەرێوبەرێکی گشتی بووە ھۆکاری دواکەوتنی دوای چەند ھەول و گفتووگۆ ئینجا پارەکەیان نارد، بەلام ھیچ مەترسیەک نیە لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەران تا ئەو کاتەی حکومەتی نوێ دروست دەکرێت و یاسای بودجەی نوێ دەردەکرێت بە پێی رێکەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان دیاریدەکرێت.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2323جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad