English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
صفا مەحمود: من وەکو پێشمەرگەیەکی کچ یەکەم کەسم خولێکی ئەندازەی سەربازی ببینم لە ئەمریکا
2020-03-04 [03:24 AM]

ZNA- هەولێر


بۆ یەکەمجار ئافرەتێکی پێشمەرگە توانی خولێکی ئەفسەران لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە سەرکەوتوویانە تەواو بکات و بگەرێتەوە ناو هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان.


ملازمی یەك( ئەندازیار) صفا مەحمود حسێن، ئەفسەر لە کەتیبەی ئەندازیاری سەربە فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی یەك، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: من وەکو ئەفسەرێکی هێزەکانی پشتوانی یەك یەکەمئەفسەر بوویمە لە سەر ئاستی کوردستان و عێراق بەشداربوو و وەرگیرام لەو خولە لە ولاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازی( Fort Leonard Wood) لە بەشی ئەندازە وەرگیرام دەستم کرد بە وەرگرتنی وانەکانی خۆشبەختانە توانیم بە سەرکەوتووانە خولەکە بە نمرەکی زۆر باشە ە کۆتایی بێنم.

ملازمی یەکەم صفا محمود گووتی: ئەو وانانەی کە لە خولەی فێربووم دەمەوێت بگەینمە سەرجەم یەکە ئەندازیارییەکانی پێشمەرگە بەپێی توانا بۆئەوەی سوود لەو کار و تکنیکە نوێیانە ببین لە ڕێگەی منەوە.

هەروەهو ئومێد وەلاتی، لە راگەیاندنی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەك،  بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:  ملازمی یەکەم (ئەندازیار) صفا محمود حسێن ئەفسەر لە کەتیبەی ئەندازیاری سەربە فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی/١ بەشداربوو لە خۆلی ئەفسەرانی قیادەی ئەندازیاری بنەرەتی لە (Fort Leonard Wood) بەشی ئەندازیاری لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە رێکەوتی ٢٠٢٠/٢/٢١ توانی خۆلەکە بەسەرکەوتووی تەواو بکات و  بگەرێتەوە سەر ئەرکی خۆی لەناو ھێزی پێشمەرگەدا.

 


دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 1798جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad