English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی مەکتەبی سیاسی پارتی بەبۆنەی ساڵیادی راپەڕین
2020-03-04 [03:56 AM]

ZNA - هەولێر



 

بەبۆنەی (29)هەمین ساڵوەگەڕی راپەڕینە شكۆدارەكەی گەلەكەمان مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێکی راگەیاند, ئەمەش دەقەکەیەتی:

 (5 ی ئادار)ساڵوەگەڕی راپەرینی رۆڵەكانی گەلی كوردستانە، لەو رۆژەدا راپەڕینی شۆڕشگێڕانەی گەلەكەمان هێز و توانای سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەكان و پێكهاتە و چین و توێژەكانی دژ بە زوڵم و ستەم و ژێردەستەیی، بەرجەستە كرد، هەروەها راپەڕینی گەلی كوردستان لەسەر هەردوو ئاستی نەتەوەیی و نیشتیمانی رووداو و وەرچەرخانێكی مێژوویی گرنگیش بوو، هەربۆیەش گۆڕانكاری گەورەی هێنایە ئاراوە.

 راپەرین بەرهەمی خەباتی سیاسی و پێشمەرگایەتی شۆڕشی رزگاریخوازی گەلەكەمان بوو، كە یەكەمین تروسكەی لە شاری رانیەی سەركەش (دەورازەی راپەرین) داگیرسا، ئینجا رۆژ بەرۆژ شارەكانی دیكەی كوردستانی گرتەوە تا ئازادكردنی شاری كەركوكی دڵی کوردستان دوا سەركەوتنی تۆمار كرد.

 پەیامی راپەڕین رەتكردنەوەی هەموو جۆرە چەوسانەوە و ستەمێكی حكومەتە شۆفینیە یەكلەدواییەكەكانی عیراق بوو، هەوێنی بەرخودان بوو دژ بە سیاسەتی لەناوبردن و جینۆساید و سڕینەوەی شوناسی نەتەوەیی و نیشتیمانی گەلەكەمان، ئەو گەلەی بۆ گەیشتن بە ئازادی و بەدیهێنانی مافەرەواكانی كۆڵی نەدا و توانی ئەو قۆناغەش ببڕێ لە ساڵی(1992) پەرلەمانێك لە هەموو پێكهاتەكان هەڵبژێرێ و حكومەتێكی نیشتیمانی لە مێژووی هاوچەرخدا پێكبهێنێ.

 راپەرینی شكۆداری  5ی ئاداری ساڵی 1991 ، گەلی كوردستانی خستەبەردەم تاقیكردنەوەیەكی نوێ و چارەنووسساز بۆ بونیاتنانی دوارۆژی خۆی و روبەروبوونەوەی بەربەست و تەحەداكانی، لەو سونگەیەوە هێز و توانای رۆڵەكانی گەلەكەمان و سووربوونی لەسەر بەدەستهێنانی مافەكانی ئەوەی سەلماند، كە ویست و خواست و ئیرادەی گەلەكەمان خاوەن مێژوویەكی پڕ لە شانازییەو دەسكەوتەكانی ئەمڕۆش گەواهیدەری ئەو راستیەن.

 بۆ پتەوكردن و بەهێزكردنی حوكمڕانیەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچیوەی ئەو سیستەمە سیاسیە و دامەزراوە شەرعییەكانی كە خۆی لە سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان و حكومەت دەبینێتەوە، لەپێناو سەقامگیریی و ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی  بۆ سەرجەم هاووڵاتیانی هەرێم، پارتیمان باوەری وایە بۆ چارەسەری كێشەكان و بەدیهێنانی ئامانجەكانمان، زیاتر پێویستمان بە یەكڕیزی و هەماهەنگی هێزولایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان هەیە بۆ ئەوەی بە یەك گوتاری سیاسی هاوبەش لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێم كاربكەین بۆ دەستەبەركردنی بەرژەوەندیە باڵاكانی گەلی كوردستان و برەودان بە پرۆسەی ئاوەدانی و گەشەپێدان و پاراستنی ئەو دەسكەوتانەی بەدیهاتوون.

 لەو بۆنەیەدا وەك هەمیشە جەخت دەكەینەوە سەر جێبەجێكردنی ئەركە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكانمان، بەپێی ئەو هەلومەرجەی ئەمڕۆ لە ئارادایە پێویستە هەوڵ و كۆششەكانمان یەكبخەین بۆ پتەوتركردنی بنەما راست و دروستەكانی حوكمڕانیەتی گەلی كوردستان و زیاتر خزمەتكردنی رۆڵەكانی گەلەكەمان و چاكتركردنی بژێوی ژیانیان و بەرەوپێشبردنی بارودۆخی گوزەرانیان و چارەسەركردنی كێشە و گیروگرفتەكان و زیاتر ئاوەدانكردنەوە و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان.

 هەرێمی كوردستان نیشتیمانی ئارام و ئاسوودەی پێكەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینی و ئایینزاكان بووە بۆ پاراستنی ماف و داخوازییەكانیان..

لەیادی راپەڕیندا سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدانی كورد و كوردستان دادەنوێنین...

دروود بۆ شەهیدانی راپەرینە شكۆدارەكەی ئاداری 1991، لەشاری رانیەی دەروازەی راپەڕینەوە تاوەكو كەركووكی دڵی كوردستان..

سڵاو و دروود بۆ شەهیدانی رێگای رزگاریی و سەرفرازی و هەموو ئەو قارەمانانەی گیانی خۆیان لەپێناوی نیشتیمانەكەیاندا بەخشی..

سڵاو بۆ پێشمەرگە دلێرەكانی كوردستان..

شكۆدار بێ یادی راپەڕین..

 

مەكتەبی سیاسی

 پارتی دیموكراتی كوردستان

5/3/2020





ئەم هەواڵە 526جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad