English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موئەیەد تەیب: عێراقییەکان عێراق بەروەو هەڵێدر دەبەن
2020-03-04 [04:15 AM]

ZNA- هەولێر


 

لە دوای ئەوەی فشاری زۆر لایەنە شیعەکان بۆ سەر عادل عبدولمەهدی دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق تا ئێستا نەتواندراوە کەسێک لە شوێنی ئەو دابندرێت.

 

موئەیەد تەیب، ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرای عێراق بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاندن: سەرنەکەوتنی محەمەد توفیق عەلاوی دەبێت ئێمە  بە دیاردەیەکی ئەرێنی هەژماری بکەین، کارێکی باشبوو، ئەگەر عەلاوی بەو  بەرنامەو شێوازەی ئەو دەیویست یاخود باشترە بلێین ئەوانەی لە پشت عەلاوی بوون حکومەتێک پێك بێنن ئەوکات عێراق بەرەو هەڵدێر دەرۆیشت کێشەی زۆر گەورە دورست دەبوو، بۆیە سەرنەکەوتنی عەلاوی سەرکەوتنێکبوو بۆ دیموکراسیەت و  دەستووری لە عێراق دا.

 

موئەیەد تەیب گووتی:  بۆ ئەو قوناغەی عێراق زۆر ڕێگا هەن بۆئەوەی چارەیەک بۆ باردۆخی ئێستای عێراق بکرێت، ئەو بارەدوخەی بۆ دەستەلاتی عادل عەبدولمەهدی دورست کرا دەست کردبوو دەکرا لە جیاتی ئەوەی فشاری لێبکەن دەست لەکاربکێشتەوە دەبوو بڕیاری هەلبژاردنی پێشوەختەی پێبدن یان هەتاکۆ ماوەی یاسای خولە وەزارییەکەی کۆتای داهات بەردەوام ببا، بۆیە ئەو کریزەی دورست بویە هیچ لە بەرژەوەندی عێراق دا نەبوویە.

 

هەروەها ئەو ئەندامەی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: لە عێراق کار بەدەستوور نەکرایە لە پرۆسەی سیاسی دا بۆیە لە رابردوو دا کەس نەیزانی کوتلەی گەورە کامەیە، لە ئەنجامدا عادل عەبدولمەهدی داندرا،  دەبێت جارێکی تر بە ڕێکەوتنی هەموولایەنەکان کەسێک دەست نیشان بکەن بۆ ئەو پۆستە ئەگەر نا سەرکەوتوونابێت هەر وەک محەمەدتوفیق عەلاوی، ئێستا دەرکەوت ئەوانەی دەنگیان نەدا ئەوان زۆریننەن بەلام ئەوانیش هەموویان یەک نین.

 

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 826جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad