English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕاگه‌يه‌نراوى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان
2020-03-04 [04:51 AM]

ZNA_ هەولێر


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4/3/2020 به‌ سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان جێگرانی سه‌رۆك، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستانی به‌شدار له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ولێر، ئه‌نجام درا.

كۆبوونه‌وه‌ تایبه‌ت بوو به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی سیاسیی عێراق دوای سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی فیدرالی عێراق و هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت.

سه‌ره‌تا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاسی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی كرد بۆ يه‌كهه‌ڵوێستییان له‌ مامه‌ڵه‌كرن له‌گه‌ڵ دۆخی ئێستای عێراقدا و جه‌ختیشى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پارێزگاری له‌م یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستییه‌ بكرێت و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمیش وه‌ك چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان، له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌رك و مافه‌كان پشتگیر و پارێزه‌ری ئه‌م يه‌كڕيزى و يه‌كهه‌ڵوێستييه‌ ده‌بێت.

كۆبوونه‌وه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر په‌رۆشیی هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق كرده‌وه‌ و هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌كی بۆ هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ری و ده‌ربازكردنی عێراق له‌ كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان له‌ چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه‌ و دابینكردنی مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق، كرده‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپات كرایه‌وه‌ كه‌ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان وه‌ك هه‌میشه‌ به‌شێك ده‌بن له‌ چاره‌سه‌ر و له‌م پێناوه‌دا هه‌موو توانايه‌ك ده‌خه‌نه‌ گه‌ڕ، هه‌روه‌ها هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ئاماده‌یيی خۆیان دووپات كرده‌وه‌ بۆ چوونه‌ناو پرۆسه‌ی گفتوگۆیه‌كی گشتگيرى نیشتمانیانه‌ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ئاینده‌ به‌ شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داوا ڕه‌واكانى تێكڕاى گه‌لى عێراق بێت، تواناى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ و قه‌يرانه‌كانى وڵاتى هه‌بێت، ببێته‌ مايه‌ى ڕه‌زامه‌نديى ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق و مافه‌ ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دابين بكات.





ئەم هەواڵە 1759جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad