English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مادۆنا کۆنسێرتێکی لە پاریس هەڵوەشاندەوە
2020-03-04 [11:30 AM]

هەولێر – ZNA


مادۆنا خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی، بەهۆی کەونی لەسەر کورسی لە کۆنسێرتێکیدا لە پاریس، کۆنسێرتێکی دیکەی لەو شارە هەڵوەشاندەوە.

 

مادۆنا لە کاتی گەشتە هونەرییەکەیدا بەناوی Madame X لە Le Grand Rex لە پاريس کەو و زیان بە چۆکی گەیشتووە و لەسەر تەختی شانۆ گریا.

 

ئەو گۆرانیبێژە لە پۆستێکدا لە ئینستگرام رایگەیاندووە، بەهۆی بەهەڵە راکێشانی کورسی لە ژێری کەوتۆتە سەر زەوی و ئێستا پێویستی بە پشووە بۆ چەند رۆژێک بۆ ئەوەی بتوانێت لە چەند رۆژی داهاتوو درێژە بە گەشتە هونەرییەکەی بدات.

 

گەشتە هونەرییەکەی مادۆنا تەمەن 61 ساڵ لە 22 شوباتەوە دەستیپێکرد و تاوەکو 11 ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، بەڵام لە دوای هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرتەکەی پاریس، دیار نییە درێژە بە کۆنسێرتەکانی دیکەی دەدات یان نا.





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad