English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نمایشکردنی بەشی نوێی جێمس بۆند لە چین دواخرا
2020-03-04 [08:12 AM]

هەولێر – ZNA


نمایشکردنی بەشی نوێی زنجیرە فیلمی سینەمایی جێمس بۆند لە سینەماکانی چین بۆ کاتێکی نایدار دواخرا.

 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەواوی هۆڵە سینەماییەکانی ئەو وڵاتە داخراون و بەهۆیەوە نمایشکرانی بەشی نوێی ئەم فیلمە بەناوی No Time to Die دواخراوە.

 

سینەماکانی چین بە بازاڕێکی گرنگ بۆ پیشەسازی سینەمایی دەژمێردرێت، بەهۆی هەبوونی ژمارەیەکی زۆری سینەمایی لەو وڵاتە و زۆری ژمارەی دانیشتوانی.

 

لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی چین رێگە بە هەموو فیلمێکی بیانی نادات لە وڵاتەکەیدا نمایشبکرێت، بەڵکو ساڵانە ژمارەیەک فیلمی بیانی دەستنیشان دەکات بۆ نمایشکردن لە سینەماکانیدا و پێویستە بەرهەمهێنەرانی سینەمایی پابەندی رێنماییەکانی بەڕێوبەرایەتیی سینەما بن لەو وڵاتە.





ئەم هەواڵە 7564جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad