English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە بێ‌ پارتی و بارزانی پارێزەرگاری لە خاك و شوناسی كورد مەحاڵ بوو
2020-03-05 [04:55 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


دوژمنان و ناحەزانی كورد بەردەوام هەوڵیان داوە و كاریان لە سەر ئەوە كردووە كە ناسنامەی نەتەوەییمان ون بكەن و لە نێو خۆیاندا بمان توێنەوە تا كورد هیچ كات خاوەنی خۆمان و نیشتیمانمان نەبین . بۆیە دەبینن كە دەیان ساڵە داگیركەرانی " تورك، عەرەب، فارس"،خاكی كوردستانیان بە شێوەیەكی نارەوا داگیركردووە و لە هەموو سەیر تر سەرٍەرای بە تاڵانبردن سەروەت و سامانی كوردستان و بەكارهێنانی لە دژی كورد، بە عەقڵییەتی فاشیزم و خۆسپەێنەریانەن وا دەزانن كە موڵكی خۆیان و كورد هاتووە دەستی بە سەر دا بگرێت .بۆیە چەندین ساڵە ، گەلی كورد بۆ سەڵماندی ئەو راستییەی كە ئەم خاك لە لایەن زڵهێزانەوە داگیركراوە و دەستی داوەتە چەكی خەبات و تێكۆشان لە پێناو گەرٍاندنەوەی نیشتیمانی زەوتكراویی لەو پێناوەشدا سەدان هەزاری كەس گیانی فیداری رێبازی كوردایەتی و نیشنیمان كردووە ..هەرێمی كوردستان وەك ئەمری واقیع ماوەی 27بەڕواڵەت نیمچەسەربەخۆییەكی هەیە، بەڵام خەڵكی كورد دەوڵەتی نیەو كوردستانەكەی داگیركراوە، كارو بەرهەمهێنان و چالاكی ئابووری لەناوبراوە و لەشەڕی لەناوبردن و دەركردن و ڕاونان وئاوارەبوون و كاولكاریدایە. هەڵسوڕاو وسەركردە عێراقچییەكانیش كاریان تاڵانی و دزی و رووتاندنەوەیە، بۆیە ئاسۆی گەشەكردنی ئابووری و بەرهەمهێنان لە كوردستان تاریكە
دەوڵەتی كوردستان ماڵی ئاشتی و سەقامگیری و گوزەرانێكی باشتر و دادپەروەریە بۆ مرۆڤەكان لە كوردستان، مرۆڤی كورد هاوشێوەی گەلانی تری ناوچەكە و جیهان مافی خۆیەتی خاوەندی دەوڵەتێكی مۆدێرنی دیموكراتی بەهێز بێت. ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی،‮ ‬كوردستانی‮ ‬بردە قۆناغێكی‮ ‬گرنگ و جدیەتی‮ ‬پرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان وایكرد كاردانەوە و دژایەتییەكان خێراتر دەربكەون،‮ ‬هەڵبەت پرسێكی‮ ‬واگرنگ بێ ریسك نابێ و كاردانەوەكانیش پێشبینیكراو بوون،‮ ‬بەڵام سەرەنجام پرۆسەكە بەڕێوەچوو و گەلی‮ ‬كوردستان دەنگیان بەسەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دا،‮ ‬ئەنجامی‮ ‬ریفراندۆم ئیرادە و ویستی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بوو،‮ ‬ویستی‮ ‬گشتی‮ ‬لە رێسا و‮ ‬یاسا و عورفی‮ ‬نێودەوڵەتیدا رێزلێگیراوە،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬دژی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بوون ناتوانن بۆهەتا هەتایە دژی‮ ‬خواستی‮ ‬گشتی‮ ‬خەلكی‮ ‬كوردستان بوەستنەوە،‮ ‬بۆیە ریفراندۆم دەروازەیەكی‮ ‬گرنگی‮ ‬بەڕووی‮ ‬قۆناغێكی‮ ‬نوێ بۆ كوردستان كردەوە،‮ ‬لەداهاتووشدا ئەنجامەكانی‮ ‬بەهەنگاوی‮ ‬عەقڵانی‮ ‬و دیبلۆماسیەتی‮ ‬ژیرانە دەردەكەوێت‮. ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
ریفراندۆم هەنگاوە دوژمنكاریەكانی‮ ‬خێراتركرد و نیازی‮ ‬نەیارانی‮ ‬زووتر دەرخست،‮ ‬كە نیازیانە بە سیاسەتی‮ ‬گەمارۆدان و خنكاندن كوردستان لە ویستی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬پاشگەزبكەنەوەو زیاتر لەوە كیانەكەشی‮ ‬بسڕنەوە‮. ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
بۆ ئەمەش هەرزوو نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بەچەند هەنگاوێكی‮ ‬دیبلۆماسی‮ ‬دەرگا داخراوەكانی‮ ‬كردەوە و لەرێگای‮ ‬توركیاوە سەردانی‮ ‬فەرەنسای‮ ‬كرد كە‮ ‬یەكێكە لە زلهێزانی‮ ‬جیهان و ئەندامی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬سەربە نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكانە،‮ ‬لەپاش ئەویش سەردانی‮ ‬ڤاتیكان و هەروەها نامەی‮ ‬پشتیوانی‮ ‬سكرتێری‮ ‬گشتی‮ ‬نەتەوەیەكگرتوەكان و زۆربەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهان،‮ ‬كە ئەمانە ئاماژەی‮ ‬گرنگن بۆ پشتیوانی‮ ‬لە حكوومەت و خەڵكی‮ ‬كوردستان‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
پارتی دیموكراتی كوردستان كە بناغەدانەرەكەی بارزانیی نەمرە، درێژەپێدەر و میراتگری گشت شۆرٍش و بەرخۆدانەكانی كوردستان لە پێناو رزگاریخوازیی و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی و گەیشتن بە مافەرەواكانی كوردستانە . بۆیە لە ماوەی حەفتاو دوو ساڵ ‬تەمەنی‮ ‬پڕ‮ ‬لە شكۆمەند و سەرفرازی‮ ‬پارتی‮ ‬ئەو جۆرە كەسانە پەندیان وەرنەگرتووە،‮ ‬كە پارتی‮ ‬حزبێكی‮ ‬خاوەن پێگەی‮ ‬جەماوەری‮ ‬بەهێزە و حزبێكە كە هەڵقووڵاوی‮ ‬ناخی‮ ‬دڵی‮ ‬تێكۆشەرانی‮ ‬میللەتەكەمانە و بەسەدان هەزار ئەندام و لایەنگرانی‮ ‬لە رۆژی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬بە سەرۆكایەتی‮ ‬باوكی‮ ‬رۆحی‮ ‬كورد بارزانیی‮ ‬نەمر،‮ ‬هەزاران داستان و سەركەوتنی‮ ‬بێ وێنەیان تۆمار كردووە و بەوپەڕی‮ ‬شانازییەوە بەرگری‮ ‬لە كوردستان و میللەتەكەی‮ ‬دەكەن‮.‬ئەمڕۆ دەبینن كە پارتی دیموكراتی كوردستان‮ ‬لەسەر هەمان رێباز و هەڵوێست بە رابەرایەتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬درێژە بە خەباتی‮ ‬نەپساوەی‮ ‬دەدات بۆ دابینكردن و بەرگریكردن لە مافەكانی‮ ‬گەلەكەمان،‮ ‬هیچ و كات و ساتێكیش سازشی‮ ‬لەسەر مافە نەتەوەییەكان نەكردووە،‮ ‬بەڵكوو رۆژ لە دوای‮ ‬رۆژ سوورترە لە گەیاندنی‮ ‬میللەتەكەمان بە ئاواتەكانی،‮ ‬ئەمە لە ساتێك تا ئەو رادەیەی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان چەند هەنگاوێكی‮ ‬كەمی‮ ‬مابوو،‮ ‬بەڵام ئەوانەی‮ ‬هەردەم وا پەروەردەكراون،‮ ‬جارێكی‮ ‬دیكە وەك پیشەی‮ ‬هەمیشەییان ئەو ئاواتەیان زیندەبەچاڵكرد،‮ ‬ئاواتی‮ ‬ساڵانێكی‮ ‬پڕ‮ ‬لە خەبات و تێكۆشان و قوربانیدانیان لەباربرد،‮ ‬ئەمڕۆش بۆ داپۆشینی‮ ‬ئەم كردەوەیەیان دژ بە میللەت دەیانەوێت بە هێرشكردنە سەر پارتی‮ ‬و خانەوادەی‮ ‬بەڕێزی‮ ‬بارزانی‮ ‬رەفتارە خیانەتكارەكەیان لە‮ ‬یادی‮ ‬میللەت ببنەوە‮. ‬لای‮ ‬هەمووان ئاشكرایە كە خانەوادەی‮ ‬بەڕێزی‮ ‬بارزانی‮ ‬هیچ و كات و ساتێك پلە و كورسی‮ ‬پەرست نەبوون،‮ ‬بەڵكو میللەت و خاك و نیشتمانپەرستن،‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬رۆژێك لە رۆژان لە خەباتی‮ ‬پڕ‮ ‬لە سەروەری‮ ‬زیاتر لە نیو سەدە بۆ پلە و كورسی‮ ‬نەبوو،‮ ‬بەڵكوو بۆ دابینكردنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬میللەتەكەی‮ ‬و دابینكردنی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و دیموكراسی‮ ‬و تەبایی‮ ‬و پێكەوەژیان بووە‮. ‬ئەمڕۆش كەسانێكی‮ ‬سەرلێشیواو دوور لە راستییەكان تۆمەتی‮ ‬بێ بنەما دەخاتە پاڵ پارتی‮ ‬و سەرۆك بارزانی،‮ ‬تەنیا روو رەشییان بۆ دەمێنێتەوە،‮ ‬چونكە میللەت لەوە گەیشتووە كە كێ دڵسۆز و خەمخۆری‮ ‬راستەقینەیەتی‮.‬ئەمڕۆ كوردستان بە بارودۆخێكی‮ ‬ناهەمواردا تێدەپەرێت،‮ ‬كە ئەركی‮ ‬هەموو لایەكە هەوڵەكان لە پێناو‮ ‬یەكریزیی‮ ‬و تەبایی‮ ‬بێت بۆ ئەوەی‮ ‬كوردستانیان بە‮ ‬یەكدەنگ و بۆچوون رووبەڕووی‮ ‬مەترسییەكان ببنەوە،‮ ‬نەك لە هەوڵی‮ ‬زیاتر دووبەرەكی‮ ‬و لاوازكردنی‮ ‬نێوماڵی‮ ‬كوردستانیان بن. بە دڵنییاییەوە داگیركەران و دوژمنانی ئەو رێبازە پیرۆزە زۆر هەوڵیاندا ناسنامەی كورد بسرنەوە و خاكی كوردستان بەناوی خۆیان تاپۆ بكەن ،بەڵام نەیانتوانیی و رووبەرووی خۆراگری و قەڵایی پۆڵایینی پارتی و بارزانیی بوونەتەوە و نەیانزانیووە چۆن دەربازیان بووە ،بەدڵنییاییەوە ئەم رێبازە بە رێبەرایەتی بارزانیی رێگە نادات مافەرەواكانی كورد بە فیرۆ بچێت .سەركەوتنی یەكجاریمان نزیكە .‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬





ئەم هەواڵە 766جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad