English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راپەرین واتە گورانکارى سیاسی کومەڵایەتى ئابورى پێویستە بەردەوام بێت بەشێوەى سەردەمیانە
2020-03-06 [10:10 AM]

​ZNA - هەولێر


راوێژكارێكی مه‌كته‌ب سیاسی پارتی رایگه‌یاند: راپەرین واتە: گورانکارى سیاسی ، کومەڵایەتى و ئابورى ، واتە: دەسکەوتى خەباتى بێووچانى گەلى کوردستان و مەینەتییەکانى ، واتە: دەرەنجامى یەکهەلوێستى سیاسی کوردستانیانەى هێزە سیاسییەکانى کوردستان ، یۆیە پێویستە راپەرین بەردەوام بێت بە ناوەروکەکەیەوە بەشێوەى سەردەمیانە لەسەر هەموو ئاستەکان تا دەگەینە ئامانجە پیروزەکەمان لە سەروەرى نەتەوەیی و نیشتیمانى .

عارف روژدی سیاسه‌تمه‌دار و راوێژكاری مه‌كته‌ب سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: دەسکەوتەکانى راپه‌رین له‌ رویی سیاسی بریتین لە دامەزرانى دام ودەزگاکانى حکومرانى خومالى (په‌رلەمان و حکومەت ) وەک دوو دەسهەلاتى یاسادانان و جیبەجیکار زێدەبارى دەسەلاتی دادوەرى تایبەت بە هەریمى کوردستانوە بە هەموو پیکهاتە دادوەرییەکانەوە ، هەروەها لە ریگاى په‌رلەمانەوە چەندین بریارى گرنگ دەرچوینران ئەوەى پەیوەندى بەسیاسەت و یاسادانانەوە هەیە (یاساى کارى حزب و رەشنوسی دەستورى هەریم ).

عارف روژدی گوتی: راپه‌رین لە رووى ئابورییەوە ، هەریمى کوردستان سەرەراى رێگرییەکانى ناوەند (بەغدا) هەرێم توانیوە هەنگاوى بەرچاو بنێت لە بوارى رێکخستنەوەى پروسەى وەبەرهێنان و پەرەپێدانى بەرهەمى خومالى تا راددەیەکى مامناوەند.

ئه‌و سیاسه‌تمه‌دار و راوێژكاره‌ی مه‌كته‌ب سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان راشیگه‌یاند: هەروەها لە رووى کومەلایەتییەوە ، پەرەپێدانێکى بەرچاو هەیە لە ئاستى پروسەى خوێندن و پێشکەوتنى بوارى تەندروستى و گەشەکردنى پروژەکانى ئاوەدانى و کەمبوونەوەى رادەى هەژارى بە بەراورد لەگەل بەشەکانى دیکەى عیراق .





ئەم هەواڵە 2212جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad