English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری هەولێر: پشكنین بۆ هەموو ئەندامانی خێزانی ئەوكەسە كراوە كە لەهەولێر تووشی كۆرۆنا بووە
2020-03-07 [09:12 AM]

ZNA – هەولێر


پارێزگاری ھەولێر ئاشكرای كرد، پشكنین بۆ هەموو ئەندامانی خێزانی ئەو كەسە كراوە كە لە ھەولێر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، دەركەوتووە كە ھیچ كام لە ئەندامانی ئەو خێزانە ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نین.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر رایگەیاند: "تائێستا تەنھا یەك حاڵەتی تووشبوو بە كۆرۆنا لە سنووری ھەولێر تۆمار كراوە و باری تەندروستی جێگیرە، ھەموو رێوشوێنێك بۆ چارەسەر دەگرینەبەر".

گوتیشی: "پشكنین بۆ ھەموو ئەندامانی خێزانی تووشبووەكە كراوە و خۆشبەختانە، ئەنجامەكان نێگەتیڤ بوو، واتا ھیچ كامیان ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نین".

ئەوەشی خستەروو: "لە كاتەكانی داھاتوودا تەندروستی زانیاری ورد لەبارەی تووشبوونی ئەو كەسە بە كۆرۆنا دەخاتەڕوو".

پارێزگاری ھەولێر، ئاماژەی بەوەشدا: "ئەمڕۆ ھەڵمەتی رشاندنی بازاڕ و شوێنە گشتییەكانی ھەولێر دەستیپێكردووە و داوا لە مۆڵە گەورەكان و شوێنەكانی دیكەش دەكەین ئەو ھەڵمەتە دەست پێبكەن، ھەر كەسێك پابەندی رێنماییەكان نەبێت سزا دەدرێت".

 





ئەم هەواڵە 1669جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad