English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆر ڕێبوار بابکەیی: لە ناو پەرلەمانی ئەلمانیا بەتوندی وەلامی پەرلەمانتارێکی ئەو وولاتە دایەوە
2020-03-07 [09:21 AM]

ZNA- هەولێر


 

لە بەرلین پایتەختی ئەلمانیان شاندێکی پەرلەمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی بەڕێز جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی کورد کە پەرلەمانی ئەڵمانیا رێکیخستبوو، بەشدار بوون لەو کۆنگرەیە.

 

دکتۆر ڕێبوار بابکەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند : لە ناو پەرلەمانی ئەڵمانیا وەڵامی پەرلەمانتارێکی ئەو وڵاتەمان بەناوی ستیڤان کە لە پارتی چەپ DIE LINKE  ئەو حزبە بوو دایەوە، کاتێک گوتی فراکسیۆنی ئێمە لە پەرلەمان رێگر بوو لە پێدانی چەک بە پێشمەرگە.

 

بابکەیی گووتی: منیش بۆ بەرسڤدانەوەی پێم گووت، پێشمەرگە لە پێناو مرۆڤایەتی شەری داعشی کرد کە تۆش مرۆڤی، پێشمەرگە بۆ پاراستنی بنەماکانی دیموکراسی شەری تیرۆری کرد، کە تۆ حزبەکەت لە پەرلەمانی ئەڵمانیا بەرگری لەو بنەمایانە دەکەن، پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعشدا، نەیهێشت خەلک ئاوارە ببێت و ڕوو لە ئەوروپاو وڵاتەکەت بکات، لە کاتێکدا سیاسەتی حزبەکەتان و حکومەتەکەتان لە دژی هاتنی کۆچبەرانن بۆ ئەوروپاو ئەڵمانیا، بۆیە دەپرسم ئەو چەکانەی‌ تۆ گرنگتربوو؟ یان خوێنی هەزارو هەشت سەد و نەوەت پێشمەرگە کە شەهیدبوون؟. ئەمە سەرباری ئەوەی کە دوازدە هەزار پێشمەرگەش بریندار بوون!. بە تێکڕای ئامادەبووان دەستیان کرد بە چەپلە لێدان و پاڵپشتی قسەکانی من بوون.

 


دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 5995جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad