English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لایەنە شیعییەکان ئەمجارە دەیانەوێ بەربژێرێکیان هەبێ کە هەمووان لەسەری کۆک بن
2020-03-07 [09:19 AM]

​ZNA – هەولێر


پەرلەمانتارێکی كورد ئاشکرای دەکات، لایەنە شیعییەکان ئەمجارە دەیانەوێ بەربژێرێکیان هەبێ کە هەمووان لەسەری کۆک بن و ناشیانەوێ ئەزموونی محەمەد تۆفیق عەللاوی دووبارە بکەنەوە.

دکتۆر محەمەد شاکر، پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە K24 راگەیاند "تائێستا ئەو کەسانەی وەک بەربژێر ناویان دەھێندرێت هەمان ئەوانەن کە پێشتر باس کراون".

گوتیشی "مستەفا کازمی و عیدانی و عەلی شوکری و فەلاح سودانی چانسی بەهێزیان هەیە، بۆ ئەوەی وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق رابسپێردرێن".

هاوکات جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق نایشارێتەوە "کورد یەک پاکێج داواکاری هەیە و ئەوەی گرینگە جێبەجێکردنی ئەو پاکێجەیە لەلایەن سەرۆک وەزیرانی داهاتووەوە نەک ناوی کەسێکی دیاریکراو".

لە قۆناغی رابردوودا ناڕەزایەتییەکانی کورد و سوننە و بەشێک لە شیعەكان، شکستی بە عەللاوی هێنا، بۆ قۆناغی داهاتووش کورد هێندەی چاوی لە بەرنامەی حکومەتە، هێندە خۆی سەرقاڵ ناکات بە ناوی بەرپژێرەوە.

 





ئەم هەواڵە 1540جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad