English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توێژینەوەیەک دوو جۆری ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرادەکات
2020-03-07 [06:14 AM]

ZNA ــ هەولێر


تیمێکی پزیشکانی زانکۆی پێکینگ و شەنگەهای رایدەگەیێنن ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆی گۆڕیوە و ئێستا دوو جۆری ئەم ڤایرۆسە مرۆڤ تووشی نەخۆشی دەکەن.

توێژینەوەیەک کە لەلایەن پزیشکانی زانکۆی پێکینگ، زانکۆی شەنگەهای و ئەکادیمیایی چینی بۆ توێژینەوە زانستییەکان  ئەنجامدراوە و پشکنین بۆ 103 نموونەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراوە و دەرکەوتووە دوو جۆری ئەم ڤایرۆسە ئێستا بوونیان هەیە و خەڵک نەخۆش دەخەن، بۆیە پزیشکان ناویان لێناون جۆری S و جۆری L.

د. ژیان لو، پرۆفیسۆر و سەرپەرشتیاری تیمە پزیشکییەکە دەڵێت، "بۆمان دەرکەوتووە نزیکەی %70 ئەوانەی نەخۆشکەوتوون و بەتوندی نەخۆشییەکەیان گرتووە جۆری ڤایرۆسی کۆرۆنای L بووە کە ڤایرۆسێکی کوشندەترە و زۆر خێراتر بڵاودەبێتەوە بەراورد بە جۆری Sی ڤایرۆسی کۆرۆنا."

وەک د. ژیان باسی دەکات هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە لەگەڵ پەرەسەندنی بڵاوبوونەوەی، ئێستا جۆری ڤایرۆسی کۆرۆنا S زیاتر بەربڵاوە کە ئەم جۆرەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کوشندە نییە و کەسێک ئەگەر تووشیش بێت دۆخی تەندروستی جێگیرە.

لە توێژینەوەکەی پزیشکاندا هاتووە لەسەرەتادا واتە پێش مانگی یەکی 2020 ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری L بڵاوتربوو، بۆیە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی تووشکرد و زۆربەیان بەهۆیەوە گیانیانلەدەستدا بەڵام دوای مانگی یەک ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری L کەمتر بڵاوبووەوە ئەمەش بەهۆی گرتنەبەری رێکارە خۆپارێزییەکان بەشێوەیەکی توندتر لە چین.

تیمە پزیشکییە هاوبەشەکە داوادەکەن توێژینەوەیەکی جددیتر لەسەر بۆماوەیی ئەم ڤایرۆسە بکرێت، چونکە تاوەکو ئێستا زانیارییەکان بە زانستی نەسلمێنراون.

 

 

 

س. رووداو





ئەم هەواڵە 5380جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad