English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرمانگەی تەندروستی كەرخ: سەرجەم ئەوانەی تووشی كۆرۆنا بوون چاك بوونەوە
2020-03-08 [07:47 AM]

ZNA – هەولێر


فەرمانگەی تەندروستی کەرخ لە بەغدای پایتەختی عێراق چاکبوونەوەی سەرجەم تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە سنوورەکەی ڕاگەیاند.

جاسب حیجامی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستیی کەرخ لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی کارمەندانی فەرمانگەکەی کردووە، سوپاسی کردوون و پاداشتی کردوون لە بەرامبەر ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشیان کردووە کە لە ئەنجامدا سەرجەم تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.

پێشتر ناوبراو لە پێگەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک)بڵاوی کردبووەوە کە  ئەو شەش کەسەی لە سنووری فەرمانگەکەی وەک تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشان کرابوون، چاکبوونەتەوە و پشکنینەکانیان نێگەتیڤە، بەڵام ئەوان چاوەڕوانی دوایین پشکنین دەکەن و دواتر مەراسیمێکیان بۆ ڕێکدەخەن تاوەکوو بچنەوە نێو ژیانی ئاسایی خۆیان.

تاوەکوو ئێستا ٥٤ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە کە بەهۆیەوە ٤ کەس گیانی لەدەست داوە و ژمارەیەکیش لە تووشبوان چاکبوونەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 433جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad