English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرەنسا... تیرۆریستێك هێرش دەكاتە سەر مزگەوتێك و دەستڕێژی گوللـەیان لێدەكات
2020-03-09 [06:55 AM]

​ZNA – هەولێر


درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، کەسێک بە چەکەوە هێرشدەکاتە سەر مزگەوتێک و چەند کەسێک برینداردەکات کە برینی یەکێک لە بریندارەکان سەختە، دوای هێرشەکەش چەکدارەکە هەڵهاتووە.

پۆلیسی پاریس رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو 8-ئازار-2020،  تیرۆریستێك بە چەکەوە هەڵیکوتاوەتە سەر مزگەوتی روودی تانگێر لە پاریس و تەقەی کردووە، لەئەنجامی تەقەكردنەكەدا چەند کەسێک برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی پاریس تیرۆریستەكە هەڵهاتووە، تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە و پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێت.

ئەو بریندارەی برینەکەی سەختە، پیاوێکی تەمەن 32 ساڵە و براوەتە نەخۆشخانە، سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە چەند گولـلەیەکی بەرکەوتووە.

پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردووە و هێشتا هۆکارەكەی روون نەكردۆتەوە ، لەکاتی كردەوە تیرۆریستیەكەدا نزیکەی 15 کەس لەنێو مزگەوتەکەدا بوون.

 





ئەم هەواڵە 5125جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad