English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... کۆگایەکی ئامادەکردنی خواردن دادەخرێت
2020-03-09 [11:28 AM]

ZNA - هەولێر


 

لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس هاتووە، ئاشکرای کرد، بەھۆی پابەند نەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن، لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانەوە کۆگایەکی ئامادەکردنی خواردن دادەخرێت و خاوەنەکەی کارڕای پێویستی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

 

لەمبارەیەوە ئازاد نەبی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە لیژنە ھاوبەشەکان رایگەیاند: لەچوارچێوەی سەردان و پشکنینە بەردەوامەکانی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ بازاڕ و شوێنە گشتیەکان، دەرکەوتووە کە کۆگایەکی ئامادەکردنی خواردن لەشەقامی سالم، پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن نەبووە و مۆڵەتی تەندروستی نەبووە.

 

ووتی: یەکێک لە مەرجەکانی کارکردن بونی مۆڵەتی  تەندروستی و پابەندبونە بە رێنماییە تەندروستییەکان، پێویستە پابەندی مەرجەکان بن، بەپێچەوانەوە شوێنەکەی دادەخرێت و کارڕای پێویستی لەگەڵ ئەنجام دەدرێت.

 

رونیکردەوە: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانەوە کۆگاکە  دادەخرێت و خاوەنەکەی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

 





ئەم هەواڵە 1126جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad