English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ رێگریکردن لە کۆرۆنا، وەزارەتی كشتوكاڵ چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد
2020-03-09 [12:01 PM]

ZNA - هەولێر


 

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/3/9 وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ پاراستنى هاووڵاتییان له‌ ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) و ڕێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه‌، چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌: "بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڕیاری دا بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندوو و پەلەوەر و هەموو بەرهەمەكانیان بە شێوەی نایاسایی لە وڵاتانی دەوروبەر، هەروەها قەدەغەكردنی هاوردەكردنی جگەری مریشک و هەموو جۆرە قیمەیەك".

باس له‌وه‌ش كراوه‌: "وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردن و مامەڵەپێكردنی ئاژەڵ و باڵندەی جوانی و ماسیی جوانی لە شوێنە گشتی و قەرەباڵغەكانی ناو بازاڕەكانی كوردستان".

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی سەربڕخانە فەرمییەكان قەدەغە كراوە، هه‌روه‌ها پێویستە ئاژەڵی سەربڕدراو مۆری فەرمیی سەربڕخانە فەرمییەكانی لەسەر بێت.





ئەم هەواڵە 1315جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad