English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
د. عەلی بەلۆ: لەگەل دابەزینی نرخی نەوت عێراق زۆر زەرەرمەند دەبێت
2020-03-09 [01:00 AM]

ZNA-هەولێر



راوێژکاری پێشووی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھیچ کاتێک بەم رێژەیە و خێرایەی ئێستا نرخی نەوت دانەبەزیوە، پرۆژەی یاسایی بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی عێراق بە ٥٦ دۆلار پەسەند کراوە بەم رێژەیەش ٤٨ تڕلیۆن دینار کورتھێنانی ھەبوو ئەگەر دابەزێت بۆ ٣٠ یان ٢٠ دۆلار ئەوا ھەموو پرۆژەی یاسایی بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی عێراق تووشی کورتھێنان دەبێت.

دکتۆر عەلی بەلۆ، راوێژکاری پێشووی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شارەزای نەوت و غاز بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بە ھۆی دابەزینی نرخی نەوت عێراق و کوردستانیش زۆر زەرەرمەند دەبن، چونکە ھیچ کاتێک بەم رێژەیە و خێرایەی ئێستا نرخی نەوت دانەبەزیوە، بێ ئەوەی خەلک ئاگادر بێت پێشتر نرخی نەوت دادەبەزی بەلام بەم شێوەی ئێستا نەبووە ھیچ کاتێک، ئەگەر نرخی نەوت ٣٢ دۆلاربێت ئەوە دلنیام نەوتی عێراق و کوردستان ھەرزانتر دەفرۆشرێت، ئەمە ئەگەر مەودایەکی درێژ بخایەنێت نە عێراق دەتوانێت پابەندی یاساکانی بێت و نە کوردستانیش، عێراق دەتوانێت لە رێگەی ھەردوو بانکی رافیدەین و بانکی رەشید قەرز وەربگرێت بۆ دانی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی و پێویستیەکانی رۆژانە، بەلام کوردستان دەبێت لە لایەن عێراقەوە پالپشتی بکرێت ئەگەر وا نە بوو ئەوا داھاتی ئێمە بەشی ئەوە ناکات وەکوو پێویست کارەکانی رابپەرێنێت.

راوێژکاری پێشووی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شارەزای نەوت و غاز گووتی: پرۆژەی یاسایی بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی عێراق بە ٥٦ دۆلار پەسەند کراوە بەم رێژەیەش ٤٨ ترلیۆن دینار کورتھێنانی ھەبوو ئەگەر دابەزێت بۆ ٣٠ یان ٢٠ دۆلار ئەوا ھەموو پرۆژەی یاسایی بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی عێراق تووشی کورتھێنان دەبێت و عێراق ناتوانێت لە ٢٥٪‏ بودجەی خۆی دابین بکات لە داھاتی نەوت، ھەروەھا عێراق ناتوانێت دەستکاری بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان بکات بە گوێرەی یاسا، عێراقی بە یاسا کار دەکات و ئەگەر یاسایی بودجەی ساڵی نوی پەسەند نەکرێت ئەوا کار بە یاسایی ساڵی رابردووە دەکرێت کە بۆ ھەر مانگێک لەسەر پێداویستیەکانی ھەر وەزارەتێک و پارێزگایەک کار دەکەن، عێراق ناتوانێت بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان کەم بکاتەوە بەلام ئەگەر بریارێک بدەن دژی ھەرێمی کوردستان ئەوە بابەتێکیترە.

دکتۆر عەلی بەلۆ گووتیشی: ئەمرۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان گفتووگۆ دەکات لەسەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە وا چۆن بتوانێت رێگری بکات و کاریگەری کردۆتە سەر ھەموو ئابووری جیھان، ئەمە گرێدراوە بەم ڤایرۆسەوە چەند زووتر چارەسەر بکرێت باشترە و کێشەی ئابووریش چارەسەر بکات، بەلام ئەگەر ئەم ڤایرۆسە درێژەی کێشا دەبێت چارەسەری یەدەکی ھەبێت و ئامادەکاری قەیرانی ئابووری ھەبێت و خەلکیش دەبێت لەوە تێبگات کەوا دۆخی ئابووری بۆ ئەمەی بەسەرھات، چونکە زۆر جار خەلک لەوە ناگات کە گێشە و گرفتەکانی حکومەت چنە و چەند کێشەی ھەیە و دەگاتە ئەو ڕادەیەی کە خۆپێشاندان ئەنجام بدرێت، بۆیە حکومەت دەبێت ئامادەکاری پێشوەختەی ھەبێت و خەکژیش یارمەتی دەربن لەم دۆخەی ئێستادا و خەلکی کوردستان لە زۆر باروودۆخی سەختر خۆراکربوون دەبێت ئێستاش خۆراگر و پالپشتبن.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2566جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad