English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاریس سانجێرمان گورزێکی کوشندەی بەردەکەوێت 
2020-03-09 [01:46 AM]

ZNA- ھەولێر 


کیلیان مپاپێ ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان فەڕەنسی لە راھێنانەکانی ئەمڕۆی یانەی پاریس سانجێرمان بەشداری نەکرد، ئەمەش ھاندەرانی تووشی دڵەڕاوکێ کرد . 

بە پێی ھەواڵێکی رۆژنامەی لۆ باریزیانی فەڕەنسی ، ئەمڕۆ مپاپێ ھەستی بە ئازار کردووە لە قورگی و بەھۆی ئەم ئازارەوە بەشداری راھێنانەکانی یانەی پاریسی نەکردووە . 


لەھەواڵەکە ھاتووە ، ھاندەران و بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان ھیوایەکی زۆریان بە مپاپێ ھەیە کە یارمەتی تیپەکەی بدات بۆ تێپەڕاندنی یانەی بروسیا دۆرتمۆند لە قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ ، چونکە لە یاری چوون یانەی پاریس سانجێرمان یارییەکە بە ئەنجامی (٢ × ١) دۆڕاندووە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئەگەر ھاتوو مپاپێ نەیتوانی بەشداری راھێنانەکانی سبەی بکات ، ئەوا ئەگەری بەشداری کردنی لەبەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند زۆر لاواز دەبێت . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 688جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad