English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی: دوو هه‌فته‌ی داهاتوو مه‌ترسیه‌كه‌ تێده‌په‌ڕێنین
2020-03-10 [11:20 AM]

ZNA - هەولێر


لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس هاتووە، تێیدا قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری سلێمانی كراوه‌ و پێكه‌وه‌ مه‌ترسیه‌كه‌ تێده‌په‌ڕێنین، وتیشی، پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێون پابەندنی سەرجەم رێوشوێنە تەندروستیەكان بن و ده‌رمانرێژی زیاتر بكەن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، له‌ دیوانی قائیمقامیه‌ت، ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ "ئه‌نجومه‌نی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵگه‌ نیشته‌جێكانی شاری سلێمانی" كۆبوه‌وه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: مه‌به‌ست له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ چۆن بتوانن له‌رێگه‌ی گرتنەبەری هەنگاوەكانی خۆپارێزییه‌وه‌ رێگری له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ بكەن كه‌ دووهه‌فته‌ی داهاتو بۆ شاری سلێمانی هەستیار و یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و مه‌ترسییه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دروستبوه‌.

ئاوات محەمەد وتی: له‌شاری سلێمانی ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه‌ بۆ خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسه‌كه‌و هاوڵاتیانی شاری سلێمانی تائاستێكی بەرچاو هاوكاری تیمه‌كانی خۆپارێزی و حكومه‌ت ده‌كه‌ن, ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: پێوسته‌ له‌ سیتی و یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبونی كۆمه‌ڵگه‌كاندا به‌هه‌مان شێوه‌ی شوێنه‌كانی دیكه‌ی شاری سلێمانی ده‌رمانی خۆپارێزی زیاتر بڕشێنرێت و رێنماییه‌چاپكراوه‌كان به‌سه‌ر دانیشتوان دابه‌شبكرێت بۆئه‌وه‌ی به‌ هه‌مو لایه‌كمانه‌وه‌ روبه‌ڕوی ڤاپرۆسی كۆرۆنا‌ ببینه‌وه‌ و رێگری له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی بكەین.

 كه‌مال سازانی ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵگه‌ نیشته‌جێكانی شاری سلێمانی ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ زیادتر توندتر كردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێبوندا و ده‌ستخۆشیان له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی و تیمه‌كانی ته‌ندروستی سلێمانی كرد.

 

 





ئەم هەواڵە 2233جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad