English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەنێو پاس و تاکسیەکانی سلێمانی رێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ دەکرێت
2020-03-10 [11:24 AM]

ZNA - هەولێر


 

لە ھەموو ھێڵەکانی گواستنەوەی سلێمانی سەرجەم مەرج و رێنماییە تەندروستیەکان بۆ پاراستنی ھاوڵاتیان لەتوشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا جێبەجێ دەکرێن.

 ئەمڕۆ سێشەممە ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ "بەڕێوەبەری گواستنەوەی پارێزگای سلێمانی و لێپرسراوی ھێڵەکانی گواستنەوەی سلێمانی" کۆبوەوە و ھەموو ئەو رێوشوێن و رێنماییە تەندروستیانە تاوتوێ کران کە بڕیارە لەنزیکترین کاتدا لە سەرجەم ھێڵەکانی گواستنەوە"پاس و تاکسی" لە سلێمانی بگیرێتەبەر.

لە بارەی گرتنەبەری رێوشێنی پێویستی خۆپارێزی تەندروستی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھێڵەکانی گواستنەوە ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: دەمانەوێت لەم رێگەیەوە ھەنگاوی پێویست و گرنگ بنێن بۆ رێگریکردن لە بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان، وتيشی پارێزگاریکردن لە تەندروستی خەڵک بەرپرسیارێتیەکی گەورەیە لە ئەستۆی ھەموو لایەک و لەم قۆناغەشدا ئەرکی یەکەم و لە پێشینەی دامەزراوەکانی حکومەت دەبێت.

قائیمقامی سلێمانی بەڕێوەبەری گواستنەوەی پارێزگای سلێمانی و لێپرسراوی ھێڵەکانی گواستنەوەی سلێمانی راسپارد لە ئەمڕوە و لەنزیکترین کاتدا ھەموو رێنمایی و رێوشوێنە تەندروستیەکان لە سەرجەم تێرمیناڵ و ھێڵەکانی گواستنەوەی گشتی لە ناوشار و دەرەوەی شاری  سلێمانی بگیرێتەبەر , ئاوات محەمەد ووتیشی : گرتنەبەری رێنمایی و رێوشوێنە تەندروستیەکان لە ھێڵەکانی گواستنەوە بەو جۆرە دەبێت : لە گۆڕەپانی ھێڵەکان پاکوخاوێنی و رێنماییە تەندروستیەکان لە ئاستێکی باڵادا لە بەرچاو دەگیرێت و شۆفێرانیش پابەند دەبن بە پاکژکردنەوەی نێو ئوتومبێلەکانیان لەرێگەی رشتنی مەواد و دەرمانە دژە ڤایرۆس و  بەکتریاکان , ئەمەش لەپێناو پاراستنی تەندروستی گشتی ھەرێمی کورستان و رێگری کردن لە بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لێپرسراوانی گواستنەوە و ھێڵەگشتیەکانی سلێمانیش رایانگەیاند: بۆ پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان لە توشبون بە کۆرۆنا لە نزیکترین کاتدا لە سەرجەم تێرمیناڵ و ھێڵەکانی سلێمانی رێشوێنی پێویستی تەندروستی دەگیرێتەبەرو سەرجەم مەرج ورێنماییە تەندروستیەکان لە نێو پاس و تاکسیەکانی سلێمانی جێبەجێ دەکرێت .

 





ئەم هەواڵە 1072جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad