English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستی هەرێم: بەشێک لەوانە لە ئێران گەڕاونەتەوە دەستگیر کراون
2020-03-10 [11:35 AM]

ZNA - هەولێر


 

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەو ٥٠٠ کەسەی بەبێ پشکنین لە ئێران گەڕاونەتەوە، بەشێکیان دەستگیر کراون، بەڵام ژمارەیەکی زۆریان ماون ئەوەش مایەی مەترسییە، وتیشی، مەسرور بارزانی بۆ پاراستنی ھاووڵاتیان لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەردەوام لەگەڵمان لەسەر خەتە و پاڵپشتمانە.

سامان بەرزنجی باسی لەوەکرد، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کردستان بۆ پاراستنی ھاووڵاتیان لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەردەوام لەگەڵیان لەسەر خەتە، گوتی:" رۆژانە سەرۆکی حکوومەت بەردەوام لەگەڵمان لەسەر خەتە، بە بەردەوام پرسیار  بەدواداچوونی خۆی دەکات، ھەروەھا بەردەوام پاڵپشتی خۆی زیاد دەکات بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆڕۆنا، ھەموو ھاوکارییەکی ئێمەی کردووە، دەستی ھەموو وەزارەت و لایەنە پەیوەندارەکانی کردۆتەوە بۆ ئەو ھەڵمەتە".

 

وەزیری تەندروستی هەرێم وتی، رۆژانە لە ھەولێر ٤٥ پشکنین بۆ ئەوھاوڵاتیانە دەکرێت کە گومانیان لەسەرە، ئامێری پشکنینی کۆرۆنا لە تاقیگەی  ناوەندی لە ھەولێر، ھەمان تایبەتمەندی بەغدای ھەیە، تەنھا بۆ دڵنیایی ھەندێک پشکنین بۆ بەغدا دەنێرین.

 

وتیشی، دوو ھەزار و ٨٠٤ کەس کەرنتینەکران، ھەزار و ٢٥٤ کەسیان رەوانەی نێو خانەوادەکانیان کراون ئەوانی دیکەش ١٤ رۆژ تەواو بکەن دەنێدرێنەوە.

باسی لەوە کرد، لە ھەموو دونیا ئەوە سەلمێندرا دوورکەوتنەوە و کەمترین بەرکەوتن باشترین رێگایە بۆ خۆپارێزی لەو ڤایرۆسە، لە داهاتوو ھەندێک بڕیاری نوێتر بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی  خۆپارێزی دەردەکەین و وەزارەتی  ناخۆش لە رێگەی لیوای پاسەوانی سنوور رێگری لە ھێنانی خەڵک بە قاچاخ لە ئێرانەوە دەکات.

روونی کردەوە، بەرێوەبەرە گشتییەکان راسپێدراون بە گوێرەی پێویست دەوام بە فەرمانبەران بکەن، ئێمە دژی تۆقاندن و ترساندنی خەڵکین، لەگەڵ ئەوەین ھاووڵاتی پابەندی رێنماییەکان بێت.

ئەوەشی خستیەڕوو ھاتنی گەشتیار لە ناوەڕاست  باشووری عێراق قەردەخەکراوە، ھەروەھا رێگەش بەھاتنی خەڵکی ئێرانی نادرێت بێنە ھەرێمی کوردستان.

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 1036جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad