English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری تەندروستیی بەریتانیا تووشی کۆرۆنا دەبێت
2020-03-11 [11:15 AM]

ZNA ــ هەولێر


وەزیری تەندروستیی بەریتانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرنابووە و یەکەمین بەرپرسی باڵایە لەو وڵاتە کە تووشی ئەو ڤایرۆسە دەبێت. 

 

نادین دۆریس، وەزیری تەندروستیی بەریتانیا کە هاوکات ئەندامی پەرلەمانە لەسەر لیستی پارتی پارێزگاران رایگەیاند، کاتێک خۆی پشکنیووە تاوەکو بزانێت کۆرۆنای هەیە یان نا، پشکنینەکەی پۆزەتیڤ بووە.

 

نادین یەکەمین وەزیر و ئەندام پەرلەمانی بەریتانیایە کە تووشی ئەم ڤایرۆسە ببێت، ئێستا لە ماڵەکەیدا خۆی کارەنتین کردووە و ناچێتە دەرەوە.

 

تاوەکو ئێستا لە بەریتانیا  383 کەس تووشی ئەم ڤایرۆسەبوونە و شەش کەس گیانیانلەدەستداوە.

 

لە سەرانسەری جیهانیشدا 119 هەزار و 120 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، چوار هەزار و 284 کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و 65 و 765 کەسیش چاک بوونەتەوە.





ئەم هەواڵە 1003جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad