English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران.. ژمارەی مردن بە کۆرۆنا گەیشتە ٣٥٤ کەس و بەحرەینیش ٧٧ حاڵەتی نوێی تووشبوونی راگەیاند
2020-03-11 [12:18 PM]

ZNA - هەولێر


 

وەزارەتی تەندروستی بەحرەین 77 حاڵەتی نوێی توشبوونی بە جۆری نوێی ڤایرۆسی "کۆرۆنا COVID-١٩" راگەیاند لە لایەکی دیکەوە ٦٣ کەسی دیکە لە ئێران بەم جۆرە ڤایرۆسە گیانیان لەدەستدا، بەوەیش ژمارەی ئەو کەسانەی کە تا ئێستا بەھۆی ڤایرۆسەکەوە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ٣٥٤ کەس.

بەرپرسی پەیوەندییەکان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران، کیانوش جیھانپور بە تەلەڤیزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی راگەیاندووە کە لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٣ کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و بەمجۆرە ژمارەی ئەوانەی بەھۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٣٥٤ کەس.

ھەروەھا ٩٥٨ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بەو ڤایرۆسە تۆمارکراوە و بەمەیش ژمارەی تووشبووان گەیشتۆتە نۆ ھەزار کەس.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشداوە کە دوو ھەزار و ٩٥٩ کەس دوای تەواوبوونی وەرگرتنی چارەسەری رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی بەحرەین 77 حاڵەتی نوێی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند و ئەوەشی خستەڕوو هەموو ئەو کەسانە لەنێو ئەو هاوڵاتیانەدا بوون کە ڕۆژی پێنجشەممە بە فڕۆکە لە ئێران هێندراونەتە دەرەوە.

بەم پێیەش تێکڕای ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا گەیشتە 189 حاڵەت، 39 حاڵەتیان چاک بوونەتەوە. هیچ گیان لەدەستدانێک بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لەو وڵاتەدا تۆمار نەکراوە.

بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تاوەکو ئێستا 72 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و 16 لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە و 9 تووشبووشیان گیانیان لەدەستداوە.

لە سەرانسەری جیهانیشدا 119 هەزار و 120 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، چوار هەزار و 284 کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و 65 و 765 کەسیش چاک بوونەتەوە.

ئاژانسەکان





ئەم هەواڵە 4927جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad