English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئارامکۆ بەرهەمی رۆژانەی بەرز دەکاتەوە
2020-03-11 [02:03 AM]

​ZNA - هەولێر


کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆی سعوودیە رایگەیاند، راسپێردراوە بەرهەمی رۆژانەی بۆ ١٣ ملیۆن بەرمیل بەرز بکاتەوە.

ئەمین عبدولناسر، سەرۆکی کۆمپانیای ئارامکۆ بۆ بەرهەم‌هێنان و فرۆشتنی نەوت لە سعوودیە، رایگەیاند، ئەم کۆمپانیایە فەرمانی پێدراوە، بەرهەمهێنانی نەوت لە رۆژێکدا بگەیەنێتە ١٢ یان ١٣ملیۆن بەرمیل.

بە گوێرەی هەواڵێکی سی ئێن ئێن، دوای ئەوەی گرژی کەوتووەتە نێوان سعوودیە و رووسیا، سعوودیە بەرهەمی نەوتی زیاد کردووە و نرخی ئەم بەرهەمەش بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو دابەزیوە.

سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا رۆژێک لەمەوبەر لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد بن سەلمان جێگری شانشینی سعوودیە باسیان لە بابەتی دابەزینی نرخی نەوت کرد.





ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad